ماوەی پرۆژە: ٢٠٢٢–٢٠٢٥
دۆخی پرۆژە: تەواوکراو
هاوبەش: سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA)
پوختەی چالاکییەکانی پرۆژە
لە ماوەی ٢٠٢٢ تا ٢٠٢٥، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشیی ستراتیژی لەگەڵ UNFPA عێراق، کۆمەڵێک چالاکی و دەستپێشخەریی گشتگیری جێبەجێ کرد کە ئامانجیان پێشخستنی دادپەروەری، مافەکانی مرۆڤ و میکانیزمەکانی پاراستن بۆ ژنان و کچان بوو.
گرنگترین دەستپێشخەرییەکانی پرۆژەکە بریتی بوون لە پێشکەشکردنی یارمەتیی یاسایی، ڕاوێژکاری و نوێنەرایەتی یاسایی بۆ ڕزگاربووانی توندوتیژیی سێکسی و بنەمای جێندەری (SGBV) و سەرانەوەرگرتنی ئەلیکترۆنی، لەگەڵ بەڕێوەبردنی کەمپەینی هۆشیاریی کۆمەڵایەتی بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی هاوسەرگیریی پێشوەختە.
بۆ جێبەجێكردنی ستانداردەکانی وەڵامدانەوەی پشتبەستوو بە مافەکانی مرۆڤ، پرۆژەکە بە بەڕێوەبردنی خول و ڕاهێنانی پسپۆڕانە ڕای گشتی هۆشیاركرایوە. ئەم ڕاهێنانانە بابەتگەلێکی وەک پرۆتۆکۆڵی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی توندوتیژیی سێکسیی پەیوەندیدار بە ملمڵانێكان لەخۆگرت و بۆ لێکۆڵەرانی دادوەری، ئەفسەرانی پۆلیس، پارێزەران و کارمەندانی پزیشکی دادوەری لە ژمارەیەک پارێزگای عێراق بەڕێوەچوون.
لە هەمان کاتدا، هاوبەشییەکە بە شێوەیەکی چاڵاک بەشداری لە چاکسازیی سیستەمی و یاسایی و دامەزراوەیی کرد، لە ڕێگەی هەڵسەنگاندنی یاسا و ڕێساکانی پەیوەندیدار بە تەندروستیی زایەندی، پێداچوونەوە بە کەلێنەکانی پاراستنی یاسایی، پەرەپێدانی ڕەفتارنامەی ڕێکخراوەیی بۆ پێشگیری لە بەکارهێنانی خراپ مامەڵەكردنی سێکسی و ئازاردانی سێکسی (PSEA)، هەروەها بڵاوکردنەوەی ڕێبەری و بەڵگەنامە بنەڕەتییەکان لە بوارەکانی پزیشکی دادوەری و یاساکانی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان.
دەربارەی هاوبەشی پڕۆژە
سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) دامەزراوەیەكی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ بوارەکانی تەندروستیی سێکسی و زاوزێ و کار دەکات بۆ پاراستنی ماف و بژاردەكانی بەردەم ژنان، کچان و گەنجان لە زیاتر لە ١٥٠ وڵات.
UNFPA هەوڵ دەدات دڵنیابێت لەوەی هەموو دووگیانێک بە خواستی كەسەكە خۆیەتی، هەموو منداڵبوونێک بە سەلامەتی ئەنجام دەدرێت، و هەموو گەنجێک بتوانێت تواناکانی خۆی بۆ گەشەپێدان بەکاربهێنێت.
UNFPA لە عێراق بەرنامەی خۆی لە عێراق لە ساڵی ٢٠٠٨ دامەزراند و یەکەم ئۆفیسی خۆی لە وڵات لە ساڵی ٢٠١١ کردەوە. لەو کاتەوە، UNFPA لە سەرانسەری عێراق کار دەکات بۆ بەشداریکردن لە باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی تەندروستیی سێکسی و زاوزێ، پەرەپێدانی یەکسانیی جێندەری و بەهێزکردنی ژنان، پەرەپێدانی بەرنامەکانی پەیوەندیدار بە گەنجان، و دابینکردنی داتای دانیشتوان بۆ گەشەپێدان.