بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

ئەنجامدانی دووەم خولی «پڕۆتۆکۆلی نێودەوڵەتی بۆ بە دۆکیومێنت کردن و لێکۆڵینەوە لە تاوانە سێکسییەکان» لە زاخۆ

عێراق، هەرێمی کوردستان، دهۆک، زاخۆ June 24, 2023 – June 25, 2023 48 views
لە چوارچێوەی پڕۆژەی «پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی یاسایی بۆ قوربانیانی تاوانە سێکسییەکان»، بە هاوکاری سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی دەزگای پەرەپێدان و هاوکاریی ئیتاڵیا (AICS)، دووەمین خولی «پڕۆتۆکۆلی نێودەوڵەتی بۆ بەڵگەنامەکردن و لێکۆڵینەوە لە تاوانە سێکسییەکان» لە ڕۆژانی ٢٤ و ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە شاری زاخۆ بەڕێوەچوو.
خولەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو و لەلایەن ڕاهێنەر د. ئەحمەد میران، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی، پێشکەش کرا. ٢٠ بەشداربوو لەم چین و توێژانەی خوارەوە بەشدارییان کرد:
1. لێکۆڵەرانی دادوەری و یاریدەدەرانی دادوەری لە دادگای زاخۆ.
2. ئەفسەرانی پۆلیس لە یەکەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە زاخۆ.
3. پارێزەرانی لقی زاخۆی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان.
4. پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی زاخۆ.

گەلەری

ڕاپۆرت