بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

خولێکی هۆشیاریی یاسایی بۆ قوتابیانی ئامادەیی نیگای کچان

هەولێر February 3, 2025 46 views
لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی (UK-Aid)، لە ڕێکەوتی ٠٣ی شوباتی ٢٠٢٥ خولێکی هۆشیاریی یاسایی بۆ قوتابیانی ئامادەیی نیگای کچان، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە – بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، ئەنجامدا.
ئەم خولە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی هۆشیاریی یاسایی قوتابیان لەسەر پرسە پەیوەندیدارەکان بە هاوسەرگیریی پێشوەختە بەڕێوەچوو، و ئەم جۆرە خولانە لە ماوەی داهاتوودا لە ژمارەیەکی زۆر لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن.

گەلەری

ڕاپۆرت