بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

ڕۆڵی پزیشکی دادوەری لە لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی توندوتیژی سێکسی

هەولێر January 17, 2025 – January 18, 2025 46 views
لە چوارچێوەی پڕۆژەی «پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی یاسایی بۆ ڕزگاربووانی تاوانی دەستدرێژی سێکسی»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی حکومەتی بەریتانیا (UK Aid)، لە ڕۆژانی ١٧–١٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥ خولێکی ڕاهێنانی دوو ڕۆژەی لە شاری هەولێر بەڕێوەبرد، لە ژێر ناونیشانی»: ڕۆڵی پزیشکی دادوەری لە لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی توندوتیژی سێکسی«.
خولەکە بە بەشداری ٢٠ لێکۆڵەری دادوەری، یاریدەدەری لێکۆڵەری دادوەری و پارێزەران ئەنجامدرا، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی زانیاری و توانای پیشەیییان لە بواری مامەڵەکردن لەگەڵ تاوانەکانی توندوتیژی سێکسی و بەکارهێنانی بەڵگە پزیشکییە دادییەکان لە پرۆسەی لێکۆڵینەوە.
ناوەڕۆکی خولەکە لەلایەن د. بەرزان محمد علی فرج، بەڕێوەبەری پەیمانگەی پزیشکی دادوەری سلێمانی، پێشکەش کرا. لە ماوەی خولەکەدا، باس لە مێژووی پزیشکی دادوەری لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ڕۆڵی پزیشکی دادوەری لە لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی توندوتیژی سێکسی، شێوازەکانی کۆکردنەوەی بەڵگە پزیشکییە دادییەکان، هەروەها جۆرەکانی برین و زیانە جەستەییەکان و چۆنیەتی تۆمارکردن و هەڵسەنگاندنیان کرا، بە شێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت بۆ پرۆسەی لێکۆڵینەوە و دادگاییکردن.

گەلەری

ڕاپۆرت