لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٤، شاندێکی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، پێکهاتوو لە بەڕێز پێشەوا حسامالدین، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن، عەلی عەبدولڕەحمان، بەرپرسی پرۆژەکان، مافپەروەر ئاودێر ئەنوەر، بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان، و ڤیان محەمەد و گوڵاڵە مظهر، ڕێکخەرانی پرۆژە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزانی کرد.
شاندەکە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی پێشوازیی لێکرا. لە دیدارەکەدا، بەڕێز پێشەوا حسامالدین ڕۆڵی ڕێکخراو و پرۆژە و چالاکییەکانی لە بواری پەیوەندیدار بە توندوتیژی دژی ژنان و توندوتیژی خێزانی خستەڕوو.
لە لایەنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیش دەستخۆشی و پشتیوانیی خۆیان بۆ پرۆژە و چالاکییەکانی ڕێکخراو لەم بوارەدا دەربڕی و گرنگیی ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەم بوارەدا بەرز نرخاند. هەروەها، ئامادەیی خۆیان بۆ هاوکاری و كاری هاوبەش لەگەڵ ڕێکخراوی لێکۆڵەر دەربڕی.