بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

ئەنجامدانی چوارەمین خولی «پڕۆتۆکۆلی نێودەوڵەتی بۆ بە دۆکیومێنت کردن و لێکۆڵینەوە لە تاوانە سێکسییەکان» لە هەڵەبجە

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەڵەبجە August 26, 2023 – August 27, 2023 48 views
لە چوارچێوەی «پڕۆژەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی یاسایی بۆ قوربانیانی تاوانە سێکسییەکان»، بە هاوکاری سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی دەزگای پەرەپێدان و هاوکاریی ئیتاڵیا (AICS)، چوارەمین خولی «پڕۆتۆکۆلی نێودەوڵەتی بۆ بەڵگەنامەکردن و لێکۆڵینەوە لە تاوانە سێکسییەکان» لە ڕۆژانی ٢٦ و ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ لە شاری هەڵەبجە بەڕێوەچوو.
خولەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو و لەلایەن ڕاهێنەر د. ئەحمەد میران، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی، پێشکەش کرا. ١٧ بەشداربوو لەم چین و توێژانەی خوارەوە بەشدارییان کرد:
1. لێکۆڵەرانی دادوەری و یاریدەدەرانی دادوەری لە دادگای هەڵەبجە.
2. ئەفسەرانی پۆلیس لە نووسینگەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە هەڵەبجە و سەیدسادق.
3. پارێزەرانی لقی هەڵەبجەی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان.
4. پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە.

گەلەری

ڕاپۆرت