کاری نوێ
دوایین چالاکییەکان
کۆبوونەوەی تیمی نیشتمانی بۆ ستراتیژییەتی سەروەری یاسا لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام درا
لە چوارچێوەی پرۆژەی بەهێزکردنی سەروەری یاسا لە عێراق و هەرێمی کوردستان، کە بە پشتیوانی دارایی ڕێکخراوی فریاگوزاری خەڵکی نەرویجی (NPA) جێبەجێ دەکرێت، تیمی نیشتمانی بۆ ئامادەکردنی ستراتیژیی نیشتمانی بۆ بەهێزکردنی سەروەری یاسا و چەسپاندنی دادپەروەری (٢٠٢٥–٢٠٢٩) کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بۆ تاوتوێکردنی میکانیزمەکانی جێبەجێکردن، بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی ستراتیژییەتەکە ئەنجام دا.کۆبوونەوەکە لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، لە دیوانی وەزارەتی داد لە بەغدا، بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی بەڕێز د. خالید شوانی، وەزیری داد و سەرۆکی تیمی نیشتمانی، بەڕێوەچوو. هەروەها، جێگرەکانی یەکەم و دووەمی سەرۆکی تیم، د. بورهان مەزھەر قەیسی، بریکاری وەزارەتی داد بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، و خاتوو شیلان عارف، بریکاری وەزارەتی داد لە هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەندامانی تیمەکە لە هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوون لە نوێنەرانی وەزارەتی داد، وەزارەتی پێشمەرگە، ئەنجوومەنی دادوەری، وەزارەتی پلاندانان و دەستەی دەستپاکیی هەرێم، لەگەڵ نوێنەری ڕێکخراوی لێکۆڵەر بەشدارییان کرد. تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە پێداچوونەوەی کۆتایی بە پلانی سەرەکیی جێبەجێکردن و تاوتوێکردنی ئەو سەرنج و پێشنیارانەی لەسەر پلانەکە پێشکەش کرابوون.سەرەتای کۆبوونەوەکە بە وتەیەکی وەزیری داد دەستی پێکرد. دواتر، هەردوو جێگری سەرۆکی تیم ڕاپۆرتێکیان لەسەر دوا بەرەوپێشچوونەکانی ستراتیژیەتەکە، ڕێژەی جێبەجێکردن و هەنگاوە پێشبینیکراوەکانی ساڵانی داهاتوو پێشکەش کرد. دواتر، نوێنەری ڕێکخراوی لێکۆڵەر ڕاپۆرتێکی لەسەر پڕۆژەکە و پلانی جێبەجێکردنی لە ماوەی ساڵانی ٢٠٢٥–٢٠٢٩ پێشکەش کرد، کە تێیدا ئەرکەکان، دەستپێشخەرییەکان و چالاکییەکانی هەر لایەنێک بۆ ئەو ماوەیە دیاری کرابوون.لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەوە کرایەوە کە ستراتیژییەتی نیشتمانی بۆ بەهێزکردنی سەروەری یاسا وەک نەخشەڕێگایەک بۆ پێشخستنی کرداری سەروەری یاسا لە عێراق و چەسپاندنی بنەماکانی کارکردنی دامەزراوەیی، هاوتەریب لەگەڵ بەرنامەی حکومەت و یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکان، جێبەجێدەكرێت.هەروەها، ئاماژە بەوە کرا کە ستراتیژیەتەکە ئامانج لێی بەهێزکردنی پێگەی عێراقە لە ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی، لەگەڵ بەشداریکردن لە بەرەوپێشبردنی ئاستی خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان بە هاووڵاتیان و چەسپاندنی بنەماکانی دادپەروەری.
پێشکەشکردنی سیمینارێکی تایبەت لەبارەی ستراتیژیی نیشتمانیی بەهێزکردنی سەروەریی یاسا و پلانی جێبەجێکردنی لاوەکیی بۆ وەزارەتی پلاندانان
لە چوارچێوەی پرۆژەی «بەهێزکردنی سەروەریی یاسا»، لە ٩ی ئەیلولی ٢٠٢٦، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتیی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، سیمینارێکی تایبەتی بۆ وەزارەتی پلاندانان لە سەنتەری پەرەپێدانی مرۆیی کیپا بەڕێوەبرد، بە ناونیشانی «ستراتیژیی نیشتمانی بۆ بەهێزکردنی سەروەریی یاسا و پلانی جێبەجێکردنی لاوەکیی وەزارەتەکان».سیمینارەکە بە بەشداری ڕاوێژکاری وەزارەتی پلاندانان، بەڕێوەبەرانی بەشەکان و کارمەندانی پەیوەندیدار لە وەزارەتەکە ئەنجامدرا. لە دەستپێکی سیمینارەکەدا، پرۆژەکە بە کورتی ناسێنرا، پاشان بەڕێز دارا عەزیز، ڕاوێژکاری وەزارەتی پلاندانان و نوێنەری وەزارەت لە تیمی نیشتمانی، وتەی بەخێرهاتنی پێشکەش کرد.لە بەشی سەرەکیی سیمینارەکەدا، تیشک خرایە سەر ستراتیژیی نیشتمانی بۆ بەهێزکردنی سەروەریی یاسا و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی، هەروەها گرنگیی پلانە جێبەجێکارییە لاوەکییەکانی وەزارەتەکان و ڕۆڵی دامەزراوەکان لە جێبەجێکردنی ستراتیژیی نیشتمانیدا ڕوونکرایەوە.لە هەمان چوارچێوەدا، چالاکی و دەستپێشخەرییەكانی تایبەتەکان بە وەزارەتی پلاندانان خرانەڕوو و بەشداریی ئامادەبووان لە گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بۆچوون، بەشێکی گرنگ بوو لە دەوڵەمەندکردنی بابەتەکە.ئەم سیمینارە هەنگاوێک بوو بۆ بەهێزکردنی تێگەیشتنی دامەزراوەیی لە ستراتیژیی نیشتمانی بۆ بەهێزکردنی سەروەریی یاسا و پشتگیریکردنی پرۆسەی ئامادەکردن و جێبەجێکردنی پلانی جێبەجێکردنی لاوەکیی وەزارەتی پلاندانان.
بەڕێوەبردنی سیمینارێکی تایبەت لە وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە ستراتیژیی نیشتمانی بەهێزکردنی سەروەریی یاسا و پلانی جێبەجێکردنی لاوەکی وەزارەتی پێشمەرگە
لە چوارچێوەی پڕۆژەی «بەهێزکردنی سەروەریی یاسا»، لە ڕۆژی ٢ی ئەیلولی ٢٠٢٦، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەریی یاسا و دیموکراسی (IOL) سیمینارێکی تایبەتی لە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە، لەژێر ناونیشانی »ستراتیژیی نیشتمانی بۆ بەهێزکردنی سەروەریی یاسا و پلانی جێبەجێکردنی لاوەکیی وەزارەتەکان «بەڕێوەبرد. سیمینارەکە بە بەشداریی ئەفسەرانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، لە ئاستی بەڕێوەبەرانی گشتی و بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکان، ئەنجامدرا.لە دەستپێکی سیمینارەکەدا، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی وتەیەکی بەخێرهاتنی پێشکەش کرد و جەختی لەسەر گرنگیی ئەم جۆرە چالاکییە یاساییانە کردەوە بۆ چەسپاندنی سەروەریی یاسا و دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی یاسا و ڕێساکان.لە بەشی سەرەکیی سیمینارەکەدا، ڕوونکردنەوەی پێویست لەسەر پڕۆژەکە، ئاستی هاوکاری و هەماهەنگی لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق، و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە لەلایەن ڕێکخراوەوە پێشکەش کرا. هەروەها، گرنگیی پلانە جێبەجێکارییە لاوەکییەکانی وەزارەتەکان و ڕۆڵی دامەزراوەکان لە جێبەجێکردنی ستراتیژیی نیشتمانی خرایەڕوو .وەزارەتی پێشمەرگە جەختی لەسەر بەشداریی کارا و بەردەوامی خۆی لەم پڕۆژە نیشتمانییەدا کردەوە. لەم پێناوەدا، وەزارەت نوێنەرێکی تایبەتی بۆ بەشداری لە پڕۆژەکە دیاری کردووە کە نوێنەرایەتیی تیمی نیشتمانیی سەروەریی یاسا لە هەرێمی کوردستان دەکات، هەروەها لیژنەیەکی تایبەتی بۆ بەدواداچوون و هەماهەنگیی قۆناغەکانی جێبەجێکردنی ستراتیژییەکە پێکهێناوە.ئامانجی ئەم پڕۆژەیە بریتییە لە بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاوکاری لەنێوان دامەزراوە پەیوەندیدارەکان و پشتیوانیکردن لە جێبەجێکردنی کرداریی ستراتیژیی نیشتمانیی سەروەریی یاسا.
زانیاری و توێژینەوە
بڵاوکراوەی نوێ
پوختە
دۆخی سەروەریی یاسا لە عێراق و هەرێمی کوردستان-عێراق (گۆڤاری هەواڵی – ژمارە 01)
IOL & NPA · Apr 2026
بینین
پوختە
دۆخی سەروەریی یاسا لە عێراق و هەرێمی کوردستان – هەواڵنامە، ژمارە 02
IOL & NPA · Apr 2026
بینین
ڕاپۆرت
ڕاپۆرتی کۆمەڵگەی مەدەنی دەربارەی جێبەجێکردنی بەشی دووەم (خۆپاراستن لە گەندەڵی) و بەشی پێنجەم (گێڕانەوەی سەرمایە و سامانی بەتاڵانبراو) لە پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دژی گەندەڵی لە عێراق
IOL & UNCAC & NDI · Aug 2025
بینین
ڕاپۆرت
ڕاپۆرتی ساڵانەی پێوەرەکانی دادگاییکردنی دادپەروەرانە و پراکتیزە باڵاکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان
IOL & NPA & Maff Network · Mar 2025
بینینئەوەی ڕێنماییمان دەکات
بەهاکانی سەرەکیمان
هەموو دەستپێشخەرییەک کە دەیکەین بەپێی پابەندبوونمان بە بنەماکانی کۆمەڵگایەکی دادپەروەرانە شێوە دەگرێت.
دادپەروەری
هەوڵ دەدەین بۆ پێشخستنی یەکسانی گەیشتن بە دادپەروەری و بەهێزکردنی زاڵبوونی یاسا بۆ هەمووان.
مافی مرۆڤ و کەرامەت
کەرامەت و مافە بنەڕەتییەکانی هەموو تاکێک بێ جیاکاری دەپارێزین.
دەستپاکی و حیساباتی
کارمان بە ڕاستگۆیی، ڕوونی و بەرپرسیارێتی ئەخلاقی ئەنجام دەدەین.
سەربەخۆیی و بێلایەنی
بێلایەن و ڕاستەقینە دەمێنینەوە، تەنها ڕێنماییمان بەڵگە و بەرژەوەندی گشتییە.
باشیی پیشەیی
ئێمە پابەندین بە ستانداردی بەرزی کوالیتی و فێربوونی بەردەوام.
بەشداری و گرتنەخۆ
باوەڕمان وایە گۆڕانکاری بەردەوام پێویستی بە بەشداریی گرتنەخۆیانەی هەموو کۆمەڵگاکانە.
هاوکاری و هاوبەشی
بەهای هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵگای مەدەنی، دامەزراوەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دادەنێین.
داهێنان و کاریگەری
چارەسەری لەسەر بنەمای بەڵگە وەردەگرین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگاری کارگێڕی و مافی مرۆڤ.
پشتگیری کارمان بکە
جا بتەوێت ببیت بە هاوبەش یان ئاگادار بمێنیتەوە — دڵخۆش دەبین لە بیستنی دەنگت.