بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

ئەنجامدانی خولێکی ڕاهێنان بۆ لێکۆڵەرانی دادوەری و ئەفسەرانی پۆلیس لە هەولێر

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر August 31, 2024 – September 1, 2024 3 views

لە ڕێکەوتی ٣١ی ئابی تا ١ی ئەیلولی ٢٠٢٤، لە چوارچێوەی پرۆژەی «پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی یاسایی بۆ ڕزگاربووانی تاوانی دەستدرێژی سێکسی»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی حکومەتی بەریتانیا – بەشی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (UK Aid)، خولێکی دوو ڕۆژەی بۆ ١٥ لێکۆڵەری دادوەری و ئەفسەری لێکۆڵینەوەی پۆلیس لە شاری هەولێر بە ناونیشانی «ڕۆڵی پزیشکی دادوەری لە لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی توندوتیژیی سێکسی» بەڕێوەبرد.

خولەکە لەلایەن پڕۆفیسۆر د. یاسین کریم ئەمین، بەڕێوەبەری پەیمانگەی پزیشکی دادوەریی هەولێر، پێشکەش کرا. لە ماوەی خولەکەدا، سەرنج خرایە سەر مێژووی پزیشکی دادوەری لە عێراق و کوردستان، ڕۆڵی پزیشکی دادوەری لە لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی توندوتیژیی سێکسی، چۆنیەتی کۆکردنەوەی بەڵگە پزیشکییەکانی ئەو جۆرە تاوانانە، هەروەها جۆرەکانی پێکان و بریندارییە جەستەییەکان.


گەلەری

ڕاپۆرت