لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پرۆژەی «پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی یاسایی بۆ ڕزگاربووانی توندوتیژی لە کەرتی تایبەت»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی حکومەتی بەریتانیا (UK Aid)، شاندێکی خۆی لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ بۆ دیدار لەگەڵ بەڕێز بڵند محەمەد مەولود، بەڕێوەبەری گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، نارد.
شاندەکە پێکهاتبوو لە پێشەوا حسامالدین، جێگری بەڕێوەبەری ڕێکخراو، ئومێد ڕەسول، بەڕێوەبەری پرۆژە، و ڤیان محەمەد، ڕێکخەری پرۆژە. لە دیدارەکەدا، باس لە ئەنجامدانی چەندین وۆرکشۆپ بۆ کۆمپانیا نیشتیمانییەکان لە بوارەکانی یاسا و توانای مرۆییەکان کرا و چوارچێوەی هاوکاری و هەماهەنگی بۆ ئەم چالاکییانە خرايەڕوو.
لە بەشی دواتری دیدارەکەدا، بەڕێوەبەری پرۆژە ناوەڕۆک و ئامانجە سەرەکییەکانی پرۆژەکەی پێشکەش کرد و گفتوگۆ لەسەر ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دامەزراوەکان لە بەهێزکردنی سەروەری یاسا و پەرەپێدانی هاوکاریی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا.
لە کۆتایی دیدارەکەدا، بەڕێز بڵند محەمەد مەولود بە گرمی پێشوازی لە پرۆژەکە کرد و پشتگیریی خۆی بۆ سەرکەوتنی پرۆژەکە دووپات کردەوە.