لە ڕێکەوتی ٢٤–٢٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، لە چوارچێوەی پرۆژەی «پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی یاسایی بۆ ڕزگاربووانی تاوانی دەستدرێژیی سێکسی»، ڕێكخراوی لێكۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموكراسی بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی حکومەتی بەریتانیا (UK Aid)، وۆرکشۆپێکی دوو ڕۆژەی لە شاری هەولێر بەڕێوەبرد.
وۆرکشۆپەکە بە بەشداری ٢٠ دادوەر و دادوەری داواکاریی گشتی، لە ژێر ناونیشانی «ڕۆڵی پزیشکی دادوەری لە لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی توندوتیژیی سێکسی»ئەنجامدرا.
وانە و بابەتەکانی وۆرکشۆپەکە لەلایەن د. بەرزان محمد عەلی فەرەج، بەڕێوەبەری پەیمانگەی پزیشکی دادوەریی سلێمانی، پێشکەش کرا. لە ماوەی ڕاهێنانەکەدا، باس لە مێژووی پزیشکی دادوەری لە عێراق و کوردستان، ڕۆڵی پزیشکی دادوەری لە لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی توندوتیژیی سێکسی، چۆنیەتی کۆکردنەوەی بەڵگە پزیشکییەکان لەم جۆرە تاوانانەدا، هەروەها جۆرەکانی پێکان و زیانە جەستەییەکان تاوتوێ کران.
ئەم وۆرکشۆپە هەنگاوێک بوو بۆ بەرزکردنەوەی زانیاری و توانای دادوەران و دادوەرانی داواکاریی گشتی لە بوارى بەکارهێنانی زانیاری و بەڵگە پزیشکییە دادوەرییەکان لە پرۆسەی لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنی تاوانەکانی توندوتیژیی سێکسی.
ئەنجامدانی وۆرکشۆپێکی تایبەت بە ڕۆڵی پزیشکی دادوەری لە تاوانەکانی توندوتیژیی سێکسی
هەولێر
January 24, 2025 – January 25, 2025
47 views