بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

ئەنجامدانی خولی بنیاتنانی تواناکان بۆ پشکنەرانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر July 17, 2024 – July 18, 2024 65 views

لە ڕێکەوتی ١٧–١٨ی تەممووزی ٢٠٢٤، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی حکومەتی بەریتانیا – بەشی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (UK Aid)، خولێکی دوو ڕۆژەی بنیاتنانی تواناکان بۆ پشکنەرانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بەڕێوەبرد.

ئەم خولە بە ئامانجی بەرزکردنەوەی هۆشیاریی یاساییی پشکنەرانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەبارەی ڕێگریکردن لە توندوتیژیی سێکسی لە شوێنی کار و بەهێزکردنی تواناکانیان بۆ پاراستنی ژینگەی کار و فەراهەمکردنی شوێنێکی کاری ئارام و سەلامەت لە کەرتی تایبەت ئەنجامدرا.

لە ماوەی دوو ڕۆژی خولەکەدا، ڕاهێنەری نێودەوڵەتی، د. ئەحمەد محەمەد ئەمین میران، بابەتە پەیوەندیدارەکان بە توندوتیژیی سێکسی لە شوێنی کار و ڕۆڵی پشکنەرانی کار لە ڕێگریکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم جۆرە توندوتیژییە خستەڕوو و لە کۆتایی خولەکەدا، بروانامەی بەشداریکردن بە بەشداربووان درا.


گەلەری

ڕاپۆرت