لە چوارچێوەی «پڕۆژەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی یاسایی بۆ قوربانیانی تاوانە سێکسییەکان»، بە هاوکاری سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی دەزگای پەرەپێدان و هاوکاریی ئیتاڵیا (AICS)، سێیەمین «خولی پڕۆتۆکۆلی نێودەوڵەتی بۆ بەڵگەنامەکردن و لێکۆڵینەوە لە تاوانە سێکسییەکان» لە ڕۆژانی ٢٩ و ٣٠ی تەمموزی ٢٠٢٣ لە ناوچەی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو.
خولەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو و لەلایەن ڕاهێنەر د. ئەحمەد میران، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی، پێشکەش کرا. ٢٢ بەشداربوو لەم چین و توێژانەی خوارەوە بەشدارییان کرد:
1. لێکۆڵەرانی دادوەری و یاریدەدەرانی دادوەری لە دادگای ڕاپەڕین.
2. ئەفسەرانی پۆلیس لە یەکەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە ڕاپەڕین.
3. پارێزەرانی لقی ڕاپەڕینی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان.
4. پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڕاپەڕین.
ئەنجامدانی سێیەمین خولی «پڕۆتۆکۆلی نێودەوڵەتی بە دۆکیومێنت کردن و لێکۆڵینەوە لە تاوانە سێکسییەکان» لە ڕاپەڕین
عێراق، هەرێمی کوردستان، سلێمانی، ڕاپەڕین
July 29, 2023 – July 30, 2023
4 views