بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

ئەنجامدانی گفتوگۆیەكی كراوەی یاسایی سەبارەت بە مافەکانی ئافرەت

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر September 14, 2019 5 views

ڕێكخراوی لێكۆلەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموكراسی، بە هاوکاری ڕێكخراوی المبادرة الأورو متوسطية لە چوارچێوەی پڕۆژەی مدد للنساء، گفتوگۆیەکی کراوەی یاسایی ڕێکخست بە بەشداری ژمارەیەک لە دادوەران، دادوەرانی داواکاری گشتی، لێکۆڵەرانی دادوەری و پارێزەرانی بەڕێز.

لە ماوەی ئەم چالاکییەدا، باس و گفتوگۆ لەسەر ژمارەیەک بابەتی یاسایی پەیوەندیدار بە مافەکانی ئافرەت کرا، لەوانەش رێککەوتننامە نێودەوڵەتییە تایبەتەکان بە پاراستنی مافەکانی ئافرەت، هەروەها تیشک خرایە سەر یاسای توندوتیژی خێزانی و هەندێک لەو کەموکوڕیانەی لە یاساكەدا هەیە.

لە تەوەری یەکەمی دانیشتنەکەدا، د. ئەحمەد میران، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ڕێكخراوی لێكۆلەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموكراسی، باسێکی وردی لەسەر مافە یاساییەکانی ئافرەت لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی و یاساکانی عێراق پێشکەش کرد.

لە تەوەری دووەمدا، دادوەر ڕەحیم عگەیلی باس لە ڕۆڵ و پێگەی یاسایی ئافرەت لە یاساکانی عێراق و یاساکانی هەرێمی کوردستان کرد، و تیشکی خستە سەر هەندێک لە بابەتە گرنگە پەیوەندیدارەکان.

ئەم گفتوگۆیە بەشێکە لەو چالاکیانەی کە ڕێكخراوی لێكۆلەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموكراسی لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی خۆیدا، بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری یاسایی و پشتیوانیکردن لە مافەکانی مرۆڤ و بە تایبەتی مافەکانی ئافرەت، بەردەوام جێبەجێیان دەکات.


گەلەری

ڕاپۆرت