چالاکییەکان
کارگە، بەرنامەی جێبەجێ، کەمپینی خوێندەواری یاسایی و دەستپێشخەرییەکانی پەرەسەندن لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.
- No matches
ئەنجامدانی خولێكی ڕاهێنان بۆ لێکۆڵەرانی دادوەری و ئەفسەرانی پۆلیس لە سلێمانی
لە چوارچێوەی پرۆژەی «پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی یاسایی بۆ ڕزگاربووانی تاوانی دەستدرێژی سێکسی»، لە ڕێکەوتی ٢٨–٢٩ی ئابی ٢٠٢٤، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی حکومەتی بەریتانیا – بەشی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (UK Aid)، خولێکی دوو ڕۆژەی بۆ لێکۆڵەرانی دادوەری و ئەفسەرانی پۆلیس لە شاری سلێمانی بە ناونیشانی «ڕۆڵی پزیشکی دادوەری لە لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی توندوتیژیی سێکسی» بەڕێوەبرد.خولەکە لەلایەن د. بەرزان محەمەد عەلی دارتاش، ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری پەیمانگەی پزیشکی دادوەریی سلێمانی، پێشکەش کرا و لەوانە لێکۆڵەرانی دادوەری و ئەفسەرانی لێکۆڵینەوەی پۆلیسی تیایدا بەشداربوون. لە ماوەی خولەکەدا، سەرنج خرایە سەر ڕۆڵی پزیشکی دادوەری لە لێکۆڵینەوەی تاوانە سێکسییەکان، چۆنیەتی کۆکردنەوەی بەڵگە پزیشکییەکان لە تاوانەکانی توندوتیژیی سێکسی، هەروەها جۆرەکانی پێکان و بریندارییە جەستەییەکان و بابەتی ئالودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان و مەترسییەکانی.
ئەنجامدانی خولێکی هۆشیاریی یاسایی بۆ مامۆستایانی ئایینی لە سەیدسادق
لە ٢٤ی ئابی ٢٠٢٤، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی UK Aid، خولێکی تری هۆشیاریی یاسایی بۆ مامۆستایانی ئایینی لە قەزای سەیدسادق، دەڤەری شارەزوور بەڕێوەبرد.خولەکە بە ئامادەبوونی مامۆستا طاهر محمود رسول، بەڕێوەبەری ئەوقاف و کاروباری ئیسلامی لە شارەزوور، ئەنجامدرا و سەرنجی خستە سەر گرنگی پابەندبوون بە ڕێکارە یاساییەکان و ئەنجامنەدانی گرێبەستی هاوسەرگیری لە دەرەوەی دادگا، ئامانج لەم خولە بەشداریکردن بوو لە هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی هاوسەرگیریی پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان.
بەڕێوەبردنی سێیەمین وۆرکشۆپ لەسەر پاراستنی کەلەپوور و شوێنەوارە ئایینییە پیرۆزەکان لە دهۆک
لە ١٧ی ئابی ٢٠٢٤، لە چوارچێوەی پرۆژەی «بەهێزکردنی پێکەوەژیانی ئایینی لەنێوان پێکهاتە ئایینییە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان/عێراق»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL) و ڕێکخراوی (MEMECS)، بە هاوبەشی لەگەڵ ناوەندی نێودەوڵەتی شا عەبدوڵا بن عەبدولعەزیز بۆ گفتوگۆی نێوان ئایین و کەلتوورەکان (KAICIID)، سێیەمین وۆرکشۆپی خۆیان لە شاری دهۆک بە ناونیشانی «پاراستنی کەلەپوور و شوێنەوارە ئایینییە پیرۆزەکان» بەڕێوەبرد.ئەم وۆرکشۆپە بە بەشداریی نوێنەرانی پێکهاتە ئایینی و ئیتنیکییە جیاوازەکان ئەنجامدرا و تیشکی خستە سەر گرنگی پاراستنی کەلەپوور و شوێنەوارە ئایینییە پیرۆزەکان، هەروەها ڕۆڵی پێکهاتە جیاوازەکان لە پاراستن و بەرەوپێشبردنی ئەم بەها و میراتە کەلەپوورییە.ئەم چالاکییە بەشێک بوو لە هەوڵە هاوبەشەکان بۆ بەهێزکردنی پێکەوەژیانی ئایینی و گفتوگۆ لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکان و پشتگیریکردنی هەوڵەکان بۆ پاراستنی کەلەپوور و شوێنەوارە ئایینییە پیرۆزەکان لە هەرێمی کوردستان.
سەردانی شاندی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ لای سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان
لە ١٢ی ئابی ٢٠٢٤، شاندێکی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، پێکهاتوو لە د. ئەحمەد میران، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن، مافپەروەر ئاودێر ئەنوەر، بەرپرسی پەیوەندییەکان، ئومێد ڕەسول، بەرپرسی پرۆژە، و ڤیان محەمەد و گوڵاڵە مظهر، ڕێکخەرانی پرۆژە، سەردانی بەڕێز فەلاح حەسەن، سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان،یان کرد.ئەم سەردانە بە مەبەستی پیرۆزباییکردن بوو بۆ بەرێز فەلاح حەسەن بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان. لە کۆبوونەوەکەدا، شاندی ڕێکخراو کۆمەڵێک لە کار و چالاکییەکانی ڕێکخراو یان خستەڕوو و ، هەردوو لایەن جەختیان لە گرنگی هەماهەنگی و ئەنجامدانی کاری هاوبەش و پێکەوەیی لە چالاکییەکانی داهاتوودا کردەوە.لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بە گرنگییەوە سەیری کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوی لێکۆڵەر کرد و هەردوو لایەن لەسەر بەردەوامبوون لە کۆبوونەوە و گفتوگۆکان لە داهاتوودا ڕێککەوتن.
ئەنجامدانی دووەمین وۆرکشۆپ لەسەر پاراستنی کەلەپوور و شوێنەوارە ئایینییە پیرۆزەکان
لە چوارچێوەی پرۆژەی «بەهێزکردنی پێکەوەژیانی ئایینی لەنێوان پێکهاتە ئایینییە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان/عێراق»، لە ڕێکەوتی ٣ی ئابی ٢٠٢٤، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL) و ڕێکخراوی (MEMECS)، بە هاوبەشی ناوەندی نێودەوڵەتی شا عەبدوڵا بن عەبدولعەزیز بۆ گفتوگۆی نێوان ئایین و کەلتوورەکان (KAICIID)، دووەمین وۆرکشۆپی خۆیان لە شاری سلێمانی بە ناونیشانی «پاراستنی کەلەپوور و شوێنەوارە ئایینییە پیرۆزەکان» بەڕێوەبرد.ئەم وۆرکشۆپە بە بەشداری نوێنەرانی پێکهاتە ئایینی و ئیتنیکییە جۆراوجۆرەکان ئەنجامدرا و بۆ گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بۆچوون لەسەر گرنگی پاراستنی کەلەپوور و شوێنەوارە ئایینییە پیرۆزەکان و ڕۆڵی ئەم پێکهاتانە لە پاراستنی ئەو بەها و میراتە کەلەپوورییە.ئەم چالاکییە بەشێک بوو لە هەوڵە هاوبەشەکان بۆ بەهێزکردنی پێکەوەژیانی ئایینی و گفتوگۆ لەنێوان پێکهاتە جۆراوجۆرەکان و پشتگیریکردنی هەوڵەکان بۆ پاراستنی کەلەپوور و شوێنەوارە ئایینییە پیرۆزەکان لە هەرێمی کوردستان.
ئەنجامدانی خولی ڕاهێنانی بۆ پزیشکانی چارەسەرکار لە هەولێر
لە چوارچێوەی پرۆژەی «پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی یاسایی بۆ ڕزگاربووانی تاوانی دەستدرێژی سێکسی»، لە ڕێکەوتی ٣١ی تەممووز و ١ی ئابی ٢٠٢٤، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی حکومەتی بەریتانیا – بەشی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (UK Aid)، خولێکی دوو ڕۆژەی بۆ پزیشکانی بواری چارەسەری دەروونی و جەستەیی لە شاری هەولێر بەڕێوەبرد.خولەکە بە ناونیشانی «چۆنیەتی پێشکەشکردنی چارەسەری دەروونی و جەستەیی بۆ ڕزگاربووانی تاوانی دەستدرێژی سێکسی» ئەنجامدرا و پسپۆڕان لە بواری پزیشکی دەروونی و نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون بەشدارییان تێدا کرد. ناوەڕۆکی خولەکە سەرنجی خستە سەر ڕێکارەکان و شێوازەکانی پێشکەشکردنی پشتیوانی و چارەسەری دەروونی و جەستەیی بۆ ڕزگاربووانی تاوانی دەستدرێژی سێکسی.ڕاهێنانەکە لەلایەن سێ ڕاهێنەری شارەزا، د. ئەحمەد میران، پسپۆڕی یاسای تاوانی نێودەوڵەتی، د. ڕێدار محەمەد ئەمین، پسپۆڕی پزیشکی دەروونی، و د. جەمیلە صالح حەمەئەمین، پسپۆڕی پزیشکی دادوەری، بەڕێوەچوو. هەروەها، بەڕێز ئەژی ئەمین، بەرپرسی بەشی بەرنامەکانی UNFPA لە هەرێم، لە خولەکەدا ئامادە بوو.لە کۆتایی خولەکەدا، بڕوانامەی بەشداریکردن بە بەشداربووان بەخشرا.
ئەنجامدانی خولی ڕاهێنانی یاسایی بۆ ڕێنماییکارانی پەروەردەیی لە چوارچێوەی پرۆژەی کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە
لە چوارچێوەی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە»، لە ڕێکەوتی ٢٧–٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٤، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی حکومەتی بەریتانیا – بەشی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (UK Aid)، خولێکی دوو ڕۆژەی بۆ ڕێنماییکارانی پەروەردەیی بە ناونیشانی «خولی ڕاهێنانی یاسایی بۆ بەهێزکردنی زانیارییە یاسایی، کۆمەڵایەتی و دەروونییەکانی ڕێنماییکارانی پەروەردەیی لەبارەی کەمکردنەوەی دیاردەی هاوسەرگیریی پێشوەختە» بەڕێوەبرد.لە خولەکەدا بەڕێز خەندان سابیر محەمەد، بەڕێوەبەری رینماییکاران لە وەزارەتی پەروەردە، و بەڕێز ئەژی ئەمین، نوێنەری UNFPA، ئامادە بوون. خولەکە بە مەبەستی بەهێزکردنی زانیاریی یاسایی، کۆمەڵایەتی و دەروونیی ڕێنماییکارانی پەروەردەیی لەبارەی هاوسەرگیریی پێشوەختە و بەهێزکردنی ڕۆڵی ئەوان لە هۆشیارکردنەوەی قوتابیانی قوتابخانەکان لەم بوارەدا ئەنجامدرا.لە ماوەی دوو ڕۆژی خولەکەدا، ڕاهێنەران پەیرەو ئەنوەر و م. یوسف عوسمان کۆمەڵێک بابەتی یاسایی، کۆمەڵایەتی و دەروونیی پەیوەندیدار بە دیاردەی هاوسەرگیریی پێشوەختە خستەڕوو و گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بۆچوون لەسەر ڕۆڵی ڕێنماییکارانی پەروەردەیی لە بەرزکردنەوەی هۆشیاریی قوتابیان کرا و لە کۆتایی خولەکەدا، بروانامەی بەشداریکردن بە بەشداربووان بەخشرا.
ئەنجامدانی خولی بنیاتنانی تواناکان بۆ پشکنەرانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
لە ڕێکەوتی ١٧–١٨ی تەممووزی ٢٠٢٤، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی حکومەتی بەریتانیا – بەشی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (UK Aid)، خولێکی دوو ڕۆژەی بنیاتنانی تواناکان بۆ پشکنەرانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بەڕێوەبرد.ئەم خولە بە ئامانجی بەرزکردنەوەی هۆشیاریی یاساییی پشکنەرانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەبارەی ڕێگریکردن لە توندوتیژیی سێکسی لە شوێنی کار و بەهێزکردنی تواناکانیان بۆ پاراستنی ژینگەی کار و فەراهەمکردنی شوێنێکی کاری ئارام و سەلامەت لە کەرتی تایبەت ئەنجامدرا.لە ماوەی دوو ڕۆژی خولەکەدا، ڕاهێنەری نێودەوڵەتی، د. ئەحمەد محەمەد ئەمین میران، بابەتە پەیوەندیدارەکان بە توندوتیژیی سێکسی لە شوێنی کار و ڕۆڵی پشکنەرانی کار لە ڕێگریکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم جۆرە توندوتیژییە خستەڕوو و لە کۆتایی خولەکەدا، بروانامەی بەشداریکردن بە بەشداربووان درا.
سەردانی شاندی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان
لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٤، شاندێکی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، پێکهاتوو لە بەڕێز پێشەوا حسامالدین، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن، عەلی عەبدولڕەحمان، بەرپرسی پرۆژەکان، مافپەروەر ئاودێر ئەنوەر، بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان، و ڤیان محەمەد و گوڵاڵە مظهر، ڕێکخەرانی پرۆژە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزانی کرد.شاندەکە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی پێشوازیی لێکرا. لە دیدارەکەدا، بەڕێز پێشەوا حسامالدین ڕۆڵی ڕێکخراو و پرۆژە و چالاکییەکانی لە بواری پەیوەندیدار بە توندوتیژی دژی ژنان و توندوتیژی خێزانی خستەڕوو.لە لایەنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیش دەستخۆشی و پشتیوانیی خۆیان بۆ پرۆژە و چالاکییەکانی ڕێکخراو لەم بوارەدا دەربڕی و گرنگیی ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەم بوارەدا بەرز نرخاند. هەروەها، ئامادەیی خۆیان بۆ هاوکاری و كاری هاوبەش لەگەڵ ڕێکخراوی لێکۆڵەر دەربڕی.
بەڕێوەچوونی دانیشتنێک بۆ گفتوگۆ و بەدواداچوونی هەمواری یاسای چاودێریی نەوجەوانان
لە ٢ی تەممووزی ٢٠٢٤، لەژێر چاودێری د. خالد شوانی، وەزیری دادی عێراق، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی ڕێکخراوی فریاگوزاری خەڵکی نەرویجی NPA و ڕێکخراوی فریاکەوتنی میللی PAO و بە پاڵپشتی دارایی یەکێتیی ئەورووپا (EU)، دانیشتنێکی لە هۆتێلی مەنسوور میلیا لە بەغدا رێکخست، بۆ بەدواداچوون و گفتوگۆ لەسەر هەمواری یاسای چاودێریی نەوجەوانان ژمارە (٧٦)ی ساڵی ١٩٨٣، بە تایبەتی لەبارەی گۆڕینی تەمەنی بەرپرسیارێتیی سزایی لە تەواوکردنی ٩ساڵ بۆ تەواوکردنی ١١ساڵ.دانیشتنەکە بە ئامادەبوونی د. بورهان القیسی، وەکیلی وەزیری داد، و ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران، نوێنەرانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، دادوەران، ئەندامانی داواکاری گشتی، بەڕێوەبەرانی گشتی و بەرپرسانی دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بەڕێوەچوو؛ لەوانە وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی داد، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، و کۆمیسیۆنی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ. هەروەها نوێنەرانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان، لەوانە NPA ،PAO، UNAMI، UNICEF و IILHR بەشدارییان کرد. لە دەستپێکی دانیشتنەکەدا، د. ئەحمەد میران، سەرۆکی ڕێکخراوی لێکۆڵەر، وێرای وتەی بەخێرهاتن گرنگیی دانیشتنەکەی خستەڕوو. دواتر د. بورهان القیسی، وەکیلی وەزیری داد، وتەیەکی پێشکەش کرد و پاڵپشتی خۆی بۆ ئەم هەنگاوە دەربڕی و دەستخۆشیی خۆی بۆ هەوڵەکانی ڕێکخراوی لێکۆڵەر لەم بوارەدا دەربڕی.پاشان بەڕێز عەبدولهادی عەبدولڕەزا، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی نەوجەوانان، تیشکی خستە سەر پرۆسەی هەموارکردنەوەی یاسای چاودێریی نەوجەوانان ژمارە (٧٦)ی ساڵی ١٩٨٣، بە تایبەتی بابەتی هەموارکردنی تەمەنی بەرپرسیارێتیی سزایی.هەروەها بەڕێز ئازاد وەڵەدبەگی، هامەهەنگیكاری پرۆژە لە یەکێتیی ئەورووپا EU، ناوەڕۆک، ئامانج و چالاکییەکانی پرۆژەکەی خستەڕوو. لە بەشی دواتردا، بەڕێز محەمەد ڕەشید، جێگری بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە وەزارەتی داد، باس لە ناوەڕۆکی هەمواری یاسای چاودێریی نەوجەوانان کرد کە بە پاڵپشتی ڕێکخراوی لێکۆڵەر و لە چوارچێوەی پرۆژەی هاوبەش لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا EU ئامادە کراوە.بەشداربووان پاڵپشتی و دەستخۆشیی خۆیان بۆ ئەم هەوڵە و پرۆسەی هەمواری یاساکە دەربڕی. هەروەها، ئاماژە بەوە کرا کە پڕۆژەی هەمواری یاسای چاودێریی نەوجەوانان لەبەردەم ئەنجوومەنی دەوڵەتی عێراقدایە، و پەرلەمانتارانی ئامادەبوو ئامادەیی خۆیان بۆ پشتگیری لە ئەم هەنگاوە دەربڕی، لە کاتی گەیشتنی پڕۆژەی یاساکە بە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
ئەنجامدانی خولی هۆشیاریی یاسایی بۆ مامۆستایانی ئایینی لە ئامێدی
لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی UK Aid، لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ خولێکی تری هۆشیاریی یاسایی بۆ مامۆستایانی ئایینی لە قەزای ئامێدی بەڕێوەبرد.ئەم خولە بە ئامانجی بەرزکردنەوەی هۆشیاریی یاسایی مامۆستایانی ئایینی و ڕوونکردنەوەی گرنگی پابەندبوون بە ڕێکارە یاساییەکان لە کاتی ئەنجامدانی گرێبەستی هاوسەرگیری، بە تایبەتی نەهێشتنی ئەنجامدانی گرێبەستی هاوسەرگیری لە دەرەوەی دادگا، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کەمکردنەوەی دیاردەی هاوسەرگیریی پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا.خولەکە بە ئامادەبوونی مامۆستا جەعفەر شعبان حمو، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئامێدی، و بەڕێز هەکار عەبدولسەلام، بەڕێوەبەری ئەوقاف و کاروباری ئیسلامی لە قەزای ئامێدی، بەڕێوەچوو.ئەم چالاکییە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی پرۆژەکە بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی لە بەرزکردنەوەی هۆشیاریی کۆمەڵگا و پشتیوانی لە هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان.
سەردانی شاندی ڕێکخراو بۆ بەڕێوەبەرایەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پرۆژەی «پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی یاسایی بۆ ڕزگاربووانی توندوتیژی لە کەرتی تایبەت»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی UK Aid، شاندێکی خۆی بۆ دیدار لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لەگەڵ بەڕێز مەریوان بەگۆگ، بەڕێوەبەری گشتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، كۆبویەوە.شاندەكە پێکهاتبوون لە ئومێد ڕەسول، بەڕێوەبەری پرۆژە، و گوڵاڵە مظهر و ڤیان محەمەد، ڕێکخەرانی پرۆژە. لە دیدارەکەدا، باس لە هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوی لێکۆڵەر کرا و میکانیزمەکانی بەهێزکردنی ئەم هەماهەنگییە خرانەڕوو.لە بەشی دواتری دیدارەکەدا، بەڕێوەبەری پرۆژە ناوەڕۆک و ئامانجە سەرەکییەکانی پرۆژەکەی خستەڕوو و لەسەر چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی پرۆژەكە گفتوگۆ کرا. هەروەها، باس لە ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دامەزراوەکان لە بەهێزکردنی سەروەری یاسا و پەرەپێدانی هاوکاریی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا.ئەم دیدارە هەنگاوێک بوو بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاوکاریی دامەزراوەیی و پشتگیریکردنی هەوڵەکان بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری یاسایی و پشتیوانیی بۆ ڕزگاربووانی توندوتیژی لە کەرتی تایبەت.