لە ١٢ی ئابی ٢٠٢٤، شاندێکی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، پێکهاتوو لە د. ئەحمەد میران، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن، مافپەروەر ئاودێر ئەنوەر، بەرپرسی پەیوەندییەکان، ئومێد ڕەسول، بەرپرسی پرۆژە، و ڤیان محەمەد و گوڵاڵە مظهر، ڕێکخەرانی پرۆژە، سەردانی بەڕێز فەلاح حەسەن، سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان،یان کرد.
ئەم سەردانە بە مەبەستی پیرۆزباییکردن بوو بۆ بەرێز فەلاح حەسەن بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان. لە کۆبوونەوەکەدا، شاندی ڕێکخراو کۆمەڵێک لە کار و چالاکییەکانی ڕێکخراو یان خستەڕوو و ، هەردوو لایەن جەختیان لە گرنگی هەماهەنگی و ئەنجامدانی کاری هاوبەش و پێکەوەیی لە چالاکییەکانی داهاتوودا کردەوە.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بە گرنگییەوە سەیری کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوی لێکۆڵەر کرد و هەردوو لایەن لەسەر بەردەوامبوون لە کۆبوونەوە و گفتوگۆکان لە داهاتوودا ڕێککەوتن.