بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

بەڕێوەبردنی سێیەمین وۆرکشۆپ لەسەر پاراستنی کەلەپوور و شوێنەوارە ئایینییە پیرۆزەکان لە دهۆک

عێراق، هەرێمی کوردستان، پارێزگای دهۆک August 17, 2024 67 views

لە ١٧ی ئابی ٢٠٢٤، لە چوارچێوەی پرۆژەی «بەهێزکردنی پێکەوەژیانی ئایینی لەنێوان پێکهاتە ئایینییە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان/عێراق»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL) و ڕێکخراوی (MEMECS)، بە هاوبەشی لەگەڵ ناوەندی نێودەوڵەتی شا عەبدوڵا بن عەبدولعەزیز بۆ گفتوگۆی نێوان ئایین و کەلتوورەکان (KAICIID)، سێیەمین وۆرکشۆپی خۆیان لە شاری دهۆک بە ناونیشانی «پاراستنی کەلەپوور و شوێنەوارە ئایینییە پیرۆزەکان» بەڕێوەبرد.

ئەم وۆرکشۆپە بە بەشداریی نوێنەرانی پێکهاتە ئایینی و ئیتنیکییە جیاوازەکان ئەنجامدرا و تیشکی خستە سەر گرنگی پاراستنی کەلەپوور و شوێنەوارە ئایینییە پیرۆزەکان، هەروەها ڕۆڵی پێکهاتە جیاوازەکان لە پاراستن و بەرەوپێشبردنی ئەم بەها و میراتە کەلەپوورییە.

ئەم چالاکییە بەشێک بوو لە هەوڵە هاوبەشەکان بۆ بەهێزکردنی پێکەوەژیانی ئایینی و گفتوگۆ لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکان و پشتگیریکردنی هەوڵەکان بۆ پاراستنی کەلەپوور و شوێنەوارە ئایینییە پیرۆزەکان لە هەرێمی کوردستان.


گەلەری

ڕاپۆرت