بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

ئەنجامدانی خولێکی هۆشیاریی یاسایی بۆ مامۆستایانی ئایینی لە سەیدسادق

عێراق، هەرێمی کوردستان، پارێزگای سلێمانی، قەزای سەیدسادق، دەڤەری شارەزوور August 24, 2024 66 views

لە ٢٤ی ئابی ٢٠٢٤، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی UK Aid، خولێکی تری هۆشیاریی یاسایی بۆ مامۆستایانی ئایینی لە قەزای سەیدسادق، دەڤەری شارەزوور بەڕێوەبرد.

خولەکە بە ئامادەبوونی مامۆستا طاهر محمود رسول، بەڕێوەبەری ئەوقاف و کاروباری ئیسلامی لە شارەزوور، ئەنجامدرا و سەرنجی خستە سەر گرنگی پابەندبوون بە ڕێکارە یاساییەکان و ئەنجامنەدانی گرێبەستی هاوسەرگیری لە دەرەوەی دادگا،

ئامانج لەم خولە بەشداری‌کردن بوو لە هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی هاوسەرگیریی پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان.


گەلەری

ڕاپۆرت