چالاکییەکان
کارگە، بەرنامەی جێبەجێ، کەمپینی خوێندەواری یاسایی و دەستپێشخەرییەکانی پەرەسەندن لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.
بەڕێوەبردنی خولی ڕاهێنانی دوو ڕۆژە بۆ ڕێنماییکارانی پەروەردەیی سەبارەت بە کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە
لە چوارچێوەی پرۆژەی «کەمکردنەوەی دیاردەی هاوسەرگیریی پێشوەختە»، لە ڕۆژانی ٢٦ و ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی حکومەتی بەریتانیا – بەشی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (UK-Aid)، خولێکی ڕاهێنانی دوو ڕۆژەی بۆ ڕێنماییکارانی پەروەردەیی بەڕێوەبرد، لە ژێر ناونیشانی «خولی هۆشیاری بۆ بەهێزکردنی زانیاریی یاسایی، کۆمەڵایەتی و دەروونیی ڕێنماییکارانی پەروەردەیی»، بە ئامانجی کەمکردنەوەی دیاردەی هاوسەرگیریی پێشوەختە. ڕێنماییکارانی پەروەردەیی ڕۆڵێکی گرنگ و ڕاستەوخۆیان لە هۆشیارکردنەوەی قوتابیانی قوتابخانەکان هەیە، بۆیە بەهێزکردنی تواناکانیان لە بوارە یاسایی، کۆمەڵایەتی و دەروونییەکان گرنگییەکی تایبەتی هەیە. خولەکە لەلایەن دوو ڕاهێنەری بەئەزموون، پەیرەو ئەنوەر و م. یوسف عوسمان، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەڕێوەچوو و بابەتە پەیوەندیدارەکان تاوتوێ کران. لە کۆتایی خولەکەدا، بڕوانامەی بەشداری بەسەر هەموو بەشداربوواندا دابەش کرا.
بەڕێوەبردنی خولی ڕاهێنانی دوو ڕۆژە بۆ ڕێنماییکارانی پەروەردەیی سەبارەت بە کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە
لە چوارچێوەی پرۆژەی «کەمکردنەوەی دیاردەی هاوسەرگیریی پێشوەختە»، لە ڕۆژانی ١١ و ١٢ی شوباتی ٢٠٢٥، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی حکومەتی بەریتانیا – بەشی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (UK-Aid)، خولێکی ڕاهێنانی دوو ڕۆژەی بۆ ڕێنماییکارانی پەروەردەیی بەڕێوەبرد، لە ژێر ناونیشانی «خولی هۆشیاری بۆ بەهێزکردنی زانیاریی یاسایی، کۆمەڵایەتی و دەروونیی ڕێنماییکارانی پەروەردەیی.» ئامانجی خولەکە بەهێزکردنی زانیاری و تواناکانی ڕێنماییکارانی پەروەردەیی بوو، بە مەبەستی بەشداریی کاریگەرتر لە هۆشیارکردنەوەی قوتابیان و کەمکردنەوەی دیاردەی هاوسەرگیریی پێشوەختە. ڕێنماییکارانی پەروەردەیی ڕۆڵێکی گرنگ و ڕاستەوخۆیان لە بواری هۆشیارکردنەوە و پاراستنی قوتابیان هەیە. خولەکە لەلایەن دوو ڕاهێنەری بەئەزموون، پەیرەو ئەنوەر و م. یوسف عوسمان، پێشکەش کرا و لە ماوەی دوو ڕۆژدا بابەتە یاسایی، کۆمەڵایەتی و دەروونییە پەیوەندیدارەکان تاوتوێ کران. لە کۆتایی خولەکەدا، بڕوانامەی بەشداری بەسەر هەموو بەشداربوواندا دابەش کرا.
خولێکی هۆشیاریی یاسایی بۆ قوتابیانی ئامادەیی نیگای کچان
لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی (UK-Aid)، لە ڕێکەوتی ٠٣ی شوباتی ٢٠٢٥ خولێکی هۆشیاریی یاسایی بۆ قوتابیانی ئامادەیی نیگای کچان، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە – بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، ئەنجامدا. ئەم خولە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی هۆشیاریی یاسایی قوتابیان لەسەر پرسە پەیوەندیدارەکان بە هاوسەرگیریی پێشوەختە بەڕێوەچوو، و ئەم جۆرە خولانە لە ماوەی داهاتوودا لە ژمارەیەکی زۆر لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن.
ڕێکخراوی لێکۆڵەر ڕاهێنانێکی دوو ڕۆژی لەسەر بڕیارنامەی ١٣٢٥ی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوە دەبات
ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ سەروەری یاسا (IOL) ڕاهێنانێکی دوو ڕۆژی لەسەر بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارە ١٣٢٥ (ژن، ئاسایش و ئاشتی) بەڕێوەبرد. ڕاهێنانەکە لە ڕۆژانی ٣–٤ی شوباتی ٢٠٢٥ لە شاری هەولێر ئەنجامدرا و ٢٠ ژنی سیاسەتمەدار و چالاکوانی مەدەنیی تێدا بەشدارییان کرد. ئامانجی ڕاهێنانەکە ئاشناکردنی بەشداربووان بوو بە پلانە نیشتیمانییەکەی حکومەت لە بوارەکانی ژن، ئاسایش و ئاشتی، هەروەها بەهێزکردنی تواناکانیان بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتان. ئەم چالاکییە بەشێکە لە پڕۆژەی ژن و ئاشتی، بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی ژنان بۆ ژنانی نێودەوڵەت (WFWI) و بە پاڵپشتی دارایی سندوقی پشتگیری نێودەوڵەتی بەریتانیا (UKISF).
ئەنجامدانی خولی ڕۆشنبیری یاسایی بۆ قوتابیانی ئامادەیی هەولێری کچان
لە چوارچێوەی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی UK-Aid، لە ڕێکەوتی ٢ی شوباتی ٢٠٢٥ خولێکی ڕۆشنبیری یاسایی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەیی هەولێری کچان بەڕێوەبرد. ئەم خولە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە – بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ئەنجامدرا، و ئامانجی بەرزکردنەوەی هۆشیاری یاسایی و کۆمەڵایەتیی قوتابیان و ناساندنی مەترسییەکانی هاوسەرگیریی پێشوەختە بوو. ئەم خولە بەشێکە لە زنجیرە چالاکییەکانی ڕێکخراو بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی هاوسەرگیریی پێشوەختە، و بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا خولە هاوشێوەکان لە ژمارەیەکی زیاتر لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام بکرێن.
بەڕێوەبردنی ڕاهێنانێکی دوو ڕۆژە سەبارەت بە ئامادەکردنی گوتاری سیاسی کاریگەر بۆ ئافرەتان
ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، ڕاهێنانێکی دوو ڕۆژەی سەبارەت بە «ئامادەکردنی گوتاری سیاسی کاریگەر بۆ ئافرەتان» لە ڕۆژانی ٢٩ و ٣٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥ لە شاری سلێمانی بەڕێوەبرد. ئەم ڕاهێنانە لە چوارچێوەی پرۆژەی “بەهێزکردنی ئافرەتان لە پۆستە سەرکردایەتییەکان و بڕیاردان ئەنجامدرا.“ ئەم ڕاهێنانە زانیاری و تێگەیشتنێکی قووڵی بۆ بەشداربووان پێشکەش کرد، بە ئامانجی بەهێزکردنی توانای چالاکوان و سیاسەتمەدارانی ئافرەت لە بوارەکانی ئامادەکردنی گوتار، تەکنیکەکانی گوتاردان، کۆنترۆڵکردنی دەنگ و زمانی جەستە لە کاتی گوتارداندا. ئەم هەنگاوانە بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵ و کاریگەریی ئافرەتان لە ناوەندەکانی سەرکردایەتی و بڕیاردان گرنگن. ئەم چالاکییە بەشێکە لە پرۆژەی «ژنان و ئاشتی»، کە بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی ژنان بۆ ژنانی نێودەوڵەت (WFWI) و بە پاڵپشتی دارایی سندوقی پشتگیری نێودەوڵەتی بەریتانیا (UKISF) جێبەجێ کراوە.
ئەنجامدانی خولی ڕۆشنبیری یاسایی بۆ قوتابیانی ناوەندی نانەکەلی کچان
لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی UK-Aid، لە ڕێکەوتی ٢٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، خولی ڕۆشنبیری یاسایی بۆ قوتابیانی ناوەندی نانەکەلی کچان بەڕێوەبرد، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە – بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر. ئەم خولە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی هۆشیاری یاسایی و کۆمەڵایەتیی قوتابیان سەبارەت بە مەترسییەکانی هاوسەرگیریی پێشوەختە ئەنجامدرا، و ئەم جۆرە چالاکییە لە ماوەی داهاتووشدا لە ژمارەیەکی زیاتر لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبردنی خولی هۆشیاری بۆ بەهێزکردنی زانیاریی یاسایی، کۆمەڵایەتی و دەروونیی ڕێنماییکارانی پەروەردەیی
لە چوارچێوەی پرۆژەی کەمکردنەوەی دیاردەی هاوسەرگیریی پێشوەختە، لە ڕێکەوتی ٢٨ و ٢٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی حکومەتی بەریتانیا – بەشی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (UK-Aid)، خولێکی ڕاهێنانی دوو ڕۆژەی بۆ ڕێنماییکارانی پەروەردەیی بەڕێوەبرد، لە ژێر ناونیشانی “خولی هۆشیاری بۆ بەهێزکردنی زانیاریی یاسایی، کۆمەڵایەتی و دەروونیی ڕێنماییکارانی پەروەردەیی.“ ئامانجی خولەکە بەهێزکردنی زانیاری و توانای ڕێنماییکارانی پەروەردەیی بوو، بە مەبەستی کەمکردنەوەی دیاردەی هاوسەرگیریی پێشوەختە. ڕێنماییکارانی پەروەردەیی ڕۆڵێکی گرنگ و ڕاستەوخۆیان لە هۆشیارکردنەوەی قوتابیانی قوتابخانەکان هەیە، بۆیە پەرەپێدانی تواناکانیان لەم بوارەدا گرنگییەکی تایبەتی هەیە. خولەکە لەلایەن دوو ڕاهێنەری بەئەزموون، پەیرەو ئەنوەر و م. یوسف عوسمان، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەڕێوەبردرا و بابەتە پەیوەندیدارە یاسایی، کۆمەڵایەتی و دەروونییەکان تاوتوێ کران. لە کۆتایی خولەکەدا، بڕوانامەی بەشداری بەسەر هەموو بەشداربوواندا دابەش کرا.
بەڕێوەبردنی خولی ڕۆشنبیری یاسایی بۆ قوتابیانی ئامادەیی سەروەران
لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی (UK-Aid)، لە ڕێکەوتی ٢٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، خولێکی ڕۆشنبیری یاسایی بۆ قوتابیانی ئامادەیی سەروەرانی کوڕان، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە – بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، بەڕێوەبرد. ئەم خولە لە ماوەی داهاتوودا بەردەوام دەبێت لە ژمارەیەک لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان.
بەڕێوەبردنی خولی ڕاهێنان لەسەر داکۆکیکردن لە پرسەکانی ئافرەتان
لە ڕۆژانی ٢٧ و ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL) خولێکی ڕاهێنانی دوو ڕۆژەی لە شاری سلێمانی بەڕێوەبرد، بە ناونیشانی «داکۆکیکردن لە پرسەکانی ئافرەتان.» ئەم خولە لە چوارچێوەی پرۆژەی «پاڵپشتیکردنی ئافرەتان لە ناوەندەکانی سەرکردایەتی و بڕیاردان» ئەنجام درا، بە مەبەستی بەهێزکردنی توانای چالاکوانان و سیاسەتمەدارانی ئافرەت لە بواری داکۆکیکردن و بەکارهێنانی ستراتیژی و تەکنیکە کاریگەرەکانی. لە ماوەی خولەکەدا، بەشداربووان تێگەیشتنێکی قووڵیان لە جۆر و ستراتیژییەکانی داکۆکیکردن بەدەستهێنا، هەروەها چەندین پرس و بابەتی گرنگی جیهانی و ناوخۆیی تاوتوێ کران کە پێویستیان بە داکۆکیکردن و هەڵوێستی کاریگەری هەیە. بەشێک لە ڕاهێنانەکەش تەرخان کرابوو بۆ پەرەپێدانی توانای بەشداربووان لە دیاریکردنی ئامانج، دانانی ستراتیژی و بەکارهێنانی شێوازی گونجاو بۆ گەیاندنی دەنگ و داواکارییەکانیان. ئەم چالاکییە بەشێک بوو لە پڕۆژەی «ژنان و ئاشتی»، کە بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی ژنان بۆ ژنانی نێودەوڵەت (WFWI) و بە پاڵپشتی دارایی سندوقی پشتگیری نێودەوڵەتی بەریتانیا (UKISF) جێبەجێ دەکرێت. ئەم هەنگاوەش بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکان بۆ بەهێزکردنی بەشداری و دەنگی ئافرەتان لە ناوەندەکانی سەرکردایەتی و بڕیاردان.
ئەنجامدانی خولی هۆشیاریی یاسایی بۆ قوتابیانی ئامادەیی شۆخی کچان
لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی (UK-Aid)، لە ڕێکەوتی ٢٦/١/٢٠٢٥ خولی هۆشیاریی یاسایی بۆ قوتابیانی ئامادەیی شۆخی کچان، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە – بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، ئەنجامدا. ئەم خولە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی هۆشیاریی یاسایی و کۆمەڵایەتی و ڕێگریکردن لە هاوسەرگیریی پێشوەختە بەڕێوەچوو، و لە ماوەی داهاتوودا ئەم خولانە لە ژمارەیەکی زۆر لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن.
ئەنجامدانی وۆرکشۆپێکی تایبەت بە ڕۆڵی پزیشکی دادوەری لە تاوانەکانی توندوتیژیی سێکسی
لە ڕێکەوتی ٢٤–٢٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، لە چوارچێوەی پرۆژەی «پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی یاسایی بۆ ڕزگاربووانی تاوانی دەستدرێژیی سێکسی»، ڕێكخراوی لێكۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموكراسی بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی حکومەتی بەریتانیا (UK Aid)، وۆرکشۆپێکی دوو ڕۆژەی لە شاری هەولێر بەڕێوەبرد. وۆرکشۆپەکە بە بەشداری ٢٠ دادوەر و دادوەری داواکاریی گشتی، لە ژێر ناونیشانی «ڕۆڵی پزیشکی دادوەری لە لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی توندوتیژیی سێکسی»ئەنجامدرا. وانە و بابەتەکانی وۆرکشۆپەکە لەلایەن د. بەرزان محمد عەلی فەرەج، بەڕێوەبەری پەیمانگەی پزیشکی دادوەریی سلێمانی، پێشکەش کرا. لە ماوەی ڕاهێنانەکەدا، باس لە مێژووی پزیشکی دادوەری لە عێراق و کوردستان، ڕۆڵی پزیشکی دادوەری لە لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی توندوتیژیی سێکسی، چۆنیەتی کۆکردنەوەی بەڵگە پزیشکییەکان لەم جۆرە تاوانانەدا، هەروەها جۆرەکانی پێکان و زیانە جەستەییەکان تاوتوێ کران. ئەم وۆرکشۆپە هەنگاوێک بوو بۆ بەرزکردنەوەی زانیاری و توانای دادوەران و دادوەرانی داواکاریی گشتی لە بوارى بەکارهێنانی زانیاری و بەڵگە پزیشکییە دادوەرییەکان لە پرۆسەی لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنی تاوانەکانی توندوتیژیی سێکسی.