لە چوارچێوەی پرۆژەی «بەهێزکردنی پێکەوەژیانی ئایینی لەنێوان پێکهاتە ئایینییە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان/عێراق»، لە ڕێکەوتی ٣ی ئابی ٢٠٢٤، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL) و ڕێکخراوی (MEMECS)، بە هاوبەشی ناوەندی نێودەوڵەتی شا عەبدوڵا بن عەبدولعەزیز بۆ گفتوگۆی نێوان ئایین و کەلتوورەکان (KAICIID)، دووەمین وۆرکشۆپی خۆیان لە شاری سلێمانی بە ناونیشانی «پاراستنی کەلەپوور و شوێنەوارە ئایینییە پیرۆزەکان» بەڕێوەبرد.
ئەم وۆرکشۆپە بە بەشداری نوێنەرانی پێکهاتە ئایینی و ئیتنیکییە جۆراوجۆرەکان ئەنجامدرا و بۆ گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بۆچوون لەسەر گرنگی پاراستنی کەلەپوور و شوێنەوارە ئایینییە پیرۆزەکان و ڕۆڵی ئەم پێکهاتانە لە پاراستنی ئەو بەها و میراتە کەلەپوورییە.
ئەم چالاکییە بەشێک بوو لە هەوڵە هاوبەشەکان بۆ بەهێزکردنی پێکەوەژیانی ئایینی و گفتوگۆ لەنێوان پێکهاتە جۆراوجۆرەکان و پشتگیریکردنی هەوڵەکان بۆ پاراستنی کەلەپوور و شوێنەوارە ئایینییە پیرۆزەکان لە هەرێمی کوردستان.