چالاکییەکان
کارگە، بەرنامەی جێبەجێ، کەمپینی خوێندەواری یاسایی و دەستپێشخەرییەکانی پەرەسەندن لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.
- No matches
بەڕێوەبردنی خولی ڕۆشنبیری یاسایی بۆ قوتابیانی ئامادەیی سەروەران
لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی (UK-Aid)، لە ڕێکەوتی ٢٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، خولێکی ڕۆشنبیری یاسایی بۆ قوتابیانی ئامادەیی سەروەرانی کوڕان، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە – بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، بەڕێوەبرد. ئەم خولە لە ماوەی داهاتوودا بەردەوام دەبێت لە ژمارەیەک لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان.
بەڕێوەبردنی خولی ڕاهێنان لەسەر داکۆکیکردن لە پرسەکانی ئافرەتان
لە ڕۆژانی ٢٧ و ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL) خولێکی ڕاهێنانی دوو ڕۆژەی لە شاری سلێمانی بەڕێوەبرد، بە ناونیشانی «داکۆکیکردن لە پرسەکانی ئافرەتان.» ئەم خولە لە چوارچێوەی پرۆژەی «پاڵپشتیکردنی ئافرەتان لە ناوەندەکانی سەرکردایەتی و بڕیاردان» ئەنجام درا، بە مەبەستی بەهێزکردنی توانای چالاکوانان و سیاسەتمەدارانی ئافرەت لە بواری داکۆکیکردن و بەکارهێنانی ستراتیژی و تەکنیکە کاریگەرەکانی. لە ماوەی خولەکەدا، بەشداربووان تێگەیشتنێکی قووڵیان لە جۆر و ستراتیژییەکانی داکۆکیکردن بەدەستهێنا، هەروەها چەندین پرس و بابەتی گرنگی جیهانی و ناوخۆیی تاوتوێ کران کە پێویستیان بە داکۆکیکردن و هەڵوێستی کاریگەری هەیە. بەشێک لە ڕاهێنانەکەش تەرخان کرابوو بۆ پەرەپێدانی توانای بەشداربووان لە دیاریکردنی ئامانج، دانانی ستراتیژی و بەکارهێنانی شێوازی گونجاو بۆ گەیاندنی دەنگ و داواکارییەکانیان. ئەم چالاکییە بەشێک بوو لە پڕۆژەی «ژنان و ئاشتی»، کە بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی ژنان بۆ ژنانی نێودەوڵەت (WFWI) و بە پاڵپشتی دارایی سندوقی پشتگیری نێودەوڵەتی بەریتانیا (UKISF) جێبەجێ دەکرێت. ئەم هەنگاوەش بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکان بۆ بەهێزکردنی بەشداری و دەنگی ئافرەتان لە ناوەندەکانی سەرکردایەتی و بڕیاردان.
ئەنجامدانی خولی هۆشیاریی یاسایی بۆ قوتابیانی ئامادەیی شۆخی کچان
لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی (UK-Aid)، لە ڕێکەوتی ٢٦/١/٢٠٢٥ خولی هۆشیاریی یاسایی بۆ قوتابیانی ئامادەیی شۆخی کچان، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە – بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، ئەنجامدا. ئەم خولە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی هۆشیاریی یاسایی و کۆمەڵایەتی و ڕێگریکردن لە هاوسەرگیریی پێشوەختە بەڕێوەچوو، و لە ماوەی داهاتوودا ئەم خولانە لە ژمارەیەکی زۆر لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن.
ئەنجامدانی وۆرکشۆپێکی تایبەت بە ڕۆڵی پزیشکی دادوەری لە تاوانەکانی توندوتیژیی سێکسی
لە ڕێکەوتی ٢٤–٢٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، لە چوارچێوەی پرۆژەی «پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی یاسایی بۆ ڕزگاربووانی تاوانی دەستدرێژیی سێکسی»، ڕێكخراوی لێكۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموكراسی بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی حکومەتی بەریتانیا (UK Aid)، وۆرکشۆپێکی دوو ڕۆژەی لە شاری هەولێر بەڕێوەبرد. وۆرکشۆپەکە بە بەشداری ٢٠ دادوەر و دادوەری داواکاریی گشتی، لە ژێر ناونیشانی «ڕۆڵی پزیشکی دادوەری لە لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی توندوتیژیی سێکسی»ئەنجامدرا. وانە و بابەتەکانی وۆرکشۆپەکە لەلایەن د. بەرزان محمد عەلی فەرەج، بەڕێوەبەری پەیمانگەی پزیشکی دادوەریی سلێمانی، پێشکەش کرا. لە ماوەی ڕاهێنانەکەدا، باس لە مێژووی پزیشکی دادوەری لە عێراق و کوردستان، ڕۆڵی پزیشکی دادوەری لە لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی توندوتیژیی سێکسی، چۆنیەتی کۆکردنەوەی بەڵگە پزیشکییەکان لەم جۆرە تاوانانەدا، هەروەها جۆرەکانی پێکان و زیانە جەستەییەکان تاوتوێ کران. ئەم وۆرکشۆپە هەنگاوێک بوو بۆ بەرزکردنەوەی زانیاری و توانای دادوەران و دادوەرانی داواکاریی گشتی لە بوارى بەکارهێنانی زانیاری و بەڵگە پزیشکییە دادوەرییەکان لە پرۆسەی لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنی تاوانەکانی توندوتیژیی سێکسی.
ئەنجامدانی ڕاهێنانێکی دوو ڕۆژە دەربارەی ئامادەکردنی گوتاری سیاسی کاریگەر بۆ ئافرەتان
ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی(IOL) ڕاهێنانێکی دوو ڕۆژەی لەسەر «ئامادەکردنی گوتاری سیاسی کاریگەر بۆ ئافرەتان» لە ڕۆژانی ٢٠–٢١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥ لە شاری هەولێر بەڕێوەبرد. ئەم چالاکییە بەشێک بوو لە پرۆژەی “پاڵپشتیکردنی ئافرەتان لە ناوەندەکانی سەرکردایەتی و بڕیاردان.“ ڕاهێنانەکە تێگەیشتنێکی قووڵی بۆ بەشداربووان دابین کرد، بە مەبەستی بەهێزکردنی توانای چالاکوانان و سیاسەتمەدارانی ئافرەت لە بوارەکانی ئامادەکردنی گوتار، تەکنیکەکانی گوتاردان، ڕێکخستنی دەنگ و بەکارهێنانی زمانی جەستە لە کاتی گوتارداندا. ئەم دەستپێشخەرییەش ئامانجی بەهێزکردنی دەنگ و بەشداریی ئافرەتان لە ناوەندەکانی سەرکردایەتی و بڕیاردانە. ئەم چالاکییە بەشێکە لە پرۆژەی ژنان و ئاشتی، کە بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی ژنان بۆ ژنانی نێودەوڵەتی (WFWI) و بە پاڵپشتی دارایی سندوقی پشتگیری نێودەوڵەتی بەریتانیا (UKISF) جێبەجێ کراوە.
ئەنجامدانی وۆرکشۆپێکی پشتڕاستکردنەوە بۆ پێداچوونەوە بە ڕاپۆرتی هاوتەریبی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی UNCAC
ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL) وۆرکشۆپێکی پشتڕاستکردنەوەی بۆ پێداچوونەوە بە خاڵەکانی ڕاپۆرتی هاوتەریبی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی (UNCAC)، لەسەر بڕگەی ٢ (ڕێوشوێنەکانی خۆپاراستن) و بڕگەی ٥ (گەڕاندنەوەی سەرمایە)، لە ڕێکەوتی ١٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥ لە هۆتێلی ڤان ڕۆیاڵ لە شاری هەولێر بەڕێوەبرد. لە وۆرکشۆپەکەدا گروپی جۆراوجۆر لە بڕیاردەران و نوێنەرانی کەرتە پەیوەندیدارە حکومییەکان بەشدارییان کرد، لەگەڵ ئەکادیمی و شارەزایانی یاسایی، نوێنەرانی ڕێکخراوە ناحکومییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، نوێنەری UNAMI، نوێنەرانی سەندیکای پارێزەرانی هەرێم، ئەندامانی ئەنجومەنەکانی پارێزگا، ڕۆژنامەنووسان و شارەزایانی بوارە جۆراوجۆرە پەیوەندیدارەکان. لە ماوەی وۆرکشۆپەکەدا، تیشک خرایە سەر پێداچوونەوە بە خاڵەکانی ڕاپۆرتی UNCAC و تاوتوێکردنی بابەتە پەیوەندیدارەکان بە ڕێوشوێنەکانی خۆپاراستن و گەڕاندنەوەی سەرمایە. هەروەها، ڕاسپاردەکانیش خرانەڕوو کە لەسەر بنەمای بارودۆخی یاسایی و دەستووری حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا و هەرێمی کوردستان داڕێژرابوون. لە کۆتاییدا، سەرنج و تێبینییەکانی بەشداربووان کۆکرانەوە و جەخت لەسەر بەردەوامبوونی پەیوەندی و هاوکاری کرا، بۆ باشترکردنی ڕاپۆرتەکە و زیادکردنی ڕاسپاردە و زانیاریی زیاتر لە کاتی پێویستدا.
ڕۆڵی پزیشکی دادوەری لە لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی توندوتیژی سێکسی
لە چوارچێوەی پڕۆژەی «پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی یاسایی بۆ ڕزگاربووانی تاوانی دەستدرێژی سێکسی»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی حکومەتی بەریتانیا (UK Aid)، لە ڕۆژانی ١٧–١٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥ خولێکی ڕاهێنانی دوو ڕۆژەی لە شاری هەولێر بەڕێوەبرد، لە ژێر ناونیشانی»: ڕۆڵی پزیشکی دادوەری لە لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی توندوتیژی سێکسی«. خولەکە بە بەشداری ٢٠ لێکۆڵەری دادوەری، یاریدەدەری لێکۆڵەری دادوەری و پارێزەران ئەنجامدرا، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی زانیاری و توانای پیشەیییان لە بواری مامەڵەکردن لەگەڵ تاوانەکانی توندوتیژی سێکسی و بەکارهێنانی بەڵگە پزیشکییە دادییەکان لە پرۆسەی لێکۆڵینەوە. ناوەڕۆکی خولەکە لەلایەن د. بەرزان محمد علی فرج، بەڕێوەبەری پەیمانگەی پزیشکی دادوەری سلێمانی، پێشکەش کرا. لە ماوەی خولەکەدا، باس لە مێژووی پزیشکی دادوەری لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ڕۆڵی پزیشکی دادوەری لە لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی توندوتیژی سێکسی، شێوازەکانی کۆکردنەوەی بەڵگە پزیشکییە دادییەکان، هەروەها جۆرەکانی برین و زیانە جەستەییەکان و چۆنیەتی تۆمارکردن و هەڵسەنگاندنیان کرا، بە شێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت بۆ پرۆسەی لێکۆڵینەوە و دادگاییکردن.
بەڕێوەچوونی خولێکی ڕاهێنانی دوو ڕۆژە سەبارەت بە داکۆکیکردن لە پرسەکانی ئافرەتان
لە چوارچێوەی پڕۆژەی «پاڵپشتیکردنی بەشداریی ئافرەتان لە ناوەندەکانی سەرکردایەتی و بڕیاردان»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی ڕێکخراوی ژنان بۆ ژنانی نێودەوڵەت (WFWI) و بە پاڵپشتی دارایی سندوقی پشتگیری نێودەوڵەتی بەریتانیا (UKISF)، لە ڕۆژانی ١٣–١٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥ خولێکی ڕاهێنانی دوو ڕۆژەی لە ژێر ناونیشانی «داکۆکیکردن لە پرسەکانی ئافرەتان» بەڕێوەبرد. خولەکە بۆ ژمارەیەک لە چالاکوان و سیاسەتمەدارانی ئافرەت تەرخان کرابوو، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی تواناکانیان لە بواری داکۆکیکردن و پەرەپێدانی زانیاری و لێهاتووییان لە بەکارهێنانی تەکنیک و شێوازە کاریگەرەکانی داکۆکیکردن بۆ پاراستن و پشتیوانیکردن لە مافەکانی ئافرەتان. لە ماوەی ڕاهێنانەکەدا، بابەتەکانی پەیوەندیدار بە جۆرەکانی داکۆکیکردن، ستراتیژی و تەکنیکە سەرەکییەکانی، هەروەها گرنگترین ئەو پرسە نیشتمانی و نێودەوڵەتییانەی کە پێویستیان بە هەوڵی داکۆکیکردن هەیە، تاوتوێ کران. هەروەها جەخت لەسەر گرنگی بەکارهێنانی ئامرازەکانی داکۆکیکردن بۆ بەهێزکردنی دەنگ و بەشداریی کاریگەری ئافرەتان لە ناوەندەکانی سەرکردایەتی و بڕیاردان کرایەوە. ئەم خولە بەشێک بوو لە چالاکییەکانی پڕۆژەی «ژنان و ئاشتی» و لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL) بۆ توانابەخشین بە ئافرەتان و پشتیوانیکردن لە بەشداریی کاریگەرییان لە ژیانی گشتی و پرۆسەکانی بڕیاردان جێبەجێ کرا.
بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی ئاشتی و گفتوگۆ لەسەر یاسای سزا جێگرەوەکان
ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندییەکان (JNP) و بە پشتیوانی ڕێکخراوی فریاگوزاری خەڵکی نەرویجی (NPA)، بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی ئاشتی، کە هەموو ساڵێک لە ٢١ی ئەیلول یاد دەکرێتەوە، ئێوارە دانیشتنێکی تایبەتی بە ناونیشانی «ڕۆژی جیهانی ئاشتی و داهاتووی یاسای سزا جێگرەوەکان» بەڕێوەبرد.ئەم چالاکییە وەک بەشێک لە نەریتی ساڵانەی ڕێکخراو بۆ یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانی ئاشتی بەڕێوەچوو. لە چوارچێوەی بۆنەکەدا، کۆمەڵێک تابلۆی هونەری کێشراو لەلایەن کەسانی بەهرەدارەوە پیشان دران کە دەربڕینی ئاشتی و مافەکانی مرۆڤ بوون. هەروەها، ئەمساڵ ڕێکخراو گرنگییەکی تایبەتی بە بابەتێکی گرنگ و هەنووکەیی دا، کە بریتی بوو لە ڕەشنووسی یاسای سزا جێگرەوەکان، کە لەلایەن تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندییەکان (JNP) ئامادە کراوە.ئامانجی ئەم بەشە لە چالاکییەکە، ناسین و ڕوونکردنەوەی زیاتر لە یاسای سزا جێگرەوەکان، کۆکردنەوەی پشتیوانی بۆ ئەم بابەتە، و دەوڵەمەندکردنی ماددەکانی ڕەشنووسەکە بوو، بۆ ئەوەی دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ڕەشنووسەکە ئامادە بێت و بخرێتە بەردەم پەرلەمانتاران، بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆسەی یاسایی و هەنگاونان بەرەو بوون بە یاسا.لە دەستپێکی دانیشتنەکەدا، بەڕێز پێشەوا حوسامەدین، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی IOL، وتەیەکی بەخێرهێنان پێشکەش کرد و تیشکی خستە سەر گرنگیی بۆنەکە و بابەتەکانی دانیشتنەکە. دواتر، وتەی بەڕێز سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر لەلایەن دادوەر نادر عەبدولعەزیز هەرکی، سەرۆکی دادگای تاوانی هەولێر/١، خوێندرایەوە، کە تێیدا پشتگیریی سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر بۆ ئەم پڕۆژەیە دووپات کرایەوە.پاشان، بەڕێز فەلاح مستەفا، سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان، وتەی فەرمانگەکەی پێشکەش کرد و جەختی لە گرنگیی ڕۆڵی ڕێکخراوەکان و بۆنە هاوبەشەکان کردەوە و سوپاسی IOLی بۆ هەوڵ و چالاکییەکانی کرد. دواتر، بەڕێز شوان سابر، سەرۆکی تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندییەکان (JNP)، باسێکی مێژوویی لەسەر سەرەتای بیرۆکەی سزا جێگرەوەکان و خاڵە ئەرێنییەکانی پێشکەش کرد. لە بەشی دواتردا، د. دلێر سابر، ڕاوێژکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ناوەڕۆکی ماددەکانی ڕەشنووسی یاسای سزا جێگرەوەکانی خستەڕوو و دواتر دەرفەت بە بەشداربووان درا بۆ پێشکەشکردنی سەرنج و تێبینییەکانیان.ژمارەیەکی بەرچاو لە پسپۆڕانی یاسایی، دادوەران، ڕاوێژکارانی پەرلەمان، نوێنەرانی سەرۆکایەتی هەرێم، مامۆستایانی زانکۆ، لێکۆڵەرانی دادوەری، پارێزەران، ئەفسەرانی پلەبەرزی پۆلیس، نوێنەرانی یۆنامی، نوێنەرانی دامەزراوەکانی چاکسازیی هەرێم، نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسان لە چالاکییەکەدا ئامادە بوون.
ئەنجامدانی خولی ڕاهێنانی یاسایی بۆ بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان
لە ڕۆژانی ١٦ و ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٤، لە چوارچێوەی پرۆژەی «کەمکردنەوەی دیاردەی هاوسەرگیریی پێشوەختە»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی حکومەتی بەریتانیا – بەشی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (UK Aid)، و بە ئامادەبوونی دیمەن ئۆرمزیار، نوێنەری UNFPA، خولێکی ڕاهێنانی دوو ڕۆژەی بۆ بەڕێوەبەران و یاریدهدهرانی بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکانی دواناوهندی و ئامادەیی لە سنووری پارێزگای هەولێر بەڕێوەبرد.خولەکە بە ناونیشانی «خولی ڕاهێنانی یاسایی بۆ بەهێزکردنی زانیارییە یاسایی، کۆمەڵایەتی و دەروونییەکانی بەڕێوەبەران و یاریدهدهرانی بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکانی دواناوهندی و ئامادەیی لە سنووری پارێزگای هەولێر، دەربارەی کەمکردنەوەی دیاردەی هاوسەرگیریی پێشوەختە» ئەنجامدرا. كە ڕۆڵێکی گرنگ و ڕاستەوخۆیان لە هۆشیارکردنەوەی قوتابیان و دایک و باوکانیان لەسەر مەترسی و کاریگەرییەکانی هاوسەرگیریی پێشوەختە هەیە.لە ماوەی دوو ڕۆژی خولەکەدا، پەیڕەو ئەنوەر و م. یوسف عوسمان وەک ڕاهێنەر، بابەتە پەیوەندیدارە یاسایی، کۆمەڵایەتی و دەروونییەکانیان پێشکەش کرد و بەشداربووان لە گفتوگۆ و کارلێکی بەرهەمدار بەشدار بوون.لە کۆتایی خولەکەدا، بڕوانامەی بەشداری بەسەر هەموو بەشداربووان دابەش کرا.
ئەنجامدانی خولی ڕاهێنانی یاسایی بۆ ڕێنماییکارانی پەروەردەیی لە سلێمانی
لە چوارچێوەی پرۆژەی کەمکردنەوەی دیاردەی هاوسەرگیریی پێشوەختە، لە ڕێکەوتی ٩–١٠ی ئەیلولی ٢٠٢٤، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی حکومەتی بەریتانیا – بەشی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (UK Aid)، خولێکی دوو ڕۆژەی ڕاهێنانی بۆ ڕێنماییکارانی پەروەردەیی لە شاری سلێمانی بەڕێوەبرد.خولەکە بە ناونیشانی «ڕاهێنانی یاسایی بۆ بەهێزکردنی زانیارییە یاسایی، کۆمەڵایەتی و دەروونییەکانی ڕێنماییکارانی پەروەردەیی لە سلێمانی لەسەر کەمکردنەوەی دیاردەی هاوسەرگیریی پێشوەختە» ئەنجامدرا. لە ماوەی خولەکەدا، گرنگی و ڕۆڵی ڕێنماییکارانی پەروەردەیی لە هۆشیارکردنەوەی قوتابیانی قوتابخانەکان و بەرزکردنەوەی زانیارییان دەربارەی مەترسی و کاریگەرییەکانی هاوسەرگیریی پێشوەختە جەختی لێکرایەوە.خولەکە لەلایەن دوو ڕاهێنەری شارەزا، د. ئاسۆس نامق و د. بەختیار کەمال تاڵەبانی، بەڕێوەچوو. لە کۆتایی خولەکەدا، بڕوانامەی بەشداریکردن بە بەشداربووان بەخشرا.
ئەنجامدانی خولێکی ڕاهێنان بۆ لێکۆڵەرانی دادوەری و ئەفسەرانی پۆلیس لە هەولێر
لە ڕێکەوتی ٣١ی ئابی تا ١ی ئەیلولی ٢٠٢٤، لە چوارچێوەی پرۆژەی «پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی یاسایی بۆ ڕزگاربووانی تاوانی دەستدرێژی سێکسی»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی حکومەتی بەریتانیا – بەشی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (UK Aid)، خولێکی دوو ڕۆژەی بۆ ١٥ لێکۆڵەری دادوەری و ئەفسەری لێکۆڵینەوەی پۆلیس لە شاری هەولێر بە ناونیشانی «ڕۆڵی پزیشکی دادوەری لە لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی توندوتیژیی سێکسی» بەڕێوەبرد.خولەکە لەلایەن پڕۆفیسۆر د. یاسین کریم ئەمین، بەڕێوەبەری پەیمانگەی پزیشکی دادوەریی هەولێر، پێشکەش کرا. لە ماوەی خولەکەدا، سەرنج خرایە سەر مێژووی پزیشکی دادوەری لە عێراق و کوردستان، ڕۆڵی پزیشکی دادوەری لە لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی توندوتیژیی سێکسی، چۆنیەتی کۆکردنەوەی بەڵگە پزیشکییەکانی ئەو جۆرە تاوانانە، هەروەها جۆرەکانی پێکان و بریندارییە جەستەییەکان.