چالاکییەکان
کارگە، بەرنامەی جێبەجێ، کەمپینی خوێندەواری یاسایی و دەستپێشخەرییەکانی پەرەسەندن لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.
- No matches
سەردانی شاندی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان
لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پرۆژەی «پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی یاسایی بۆ ڕزگاربووانی توندوتیژی لە کەرتی تایبەت»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی حکومەتی بەریتانیا (UK Aid)، شاندێکی خۆی لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ بۆ دیدار لەگەڵ بەڕێز بڵند محەمەد مەولود، بەڕێوەبەری گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، نارد.شاندەکە پێکهاتبوو لە پێشەوا حسامالدین، جێگری بەڕێوەبەری ڕێکخراو، ئومێد ڕەسول، بەڕێوەبەری پرۆژە، و ڤیان محەمەد، ڕێکخەری پرۆژە. لە دیدارەکەدا، باس لە ئەنجامدانی چەندین وۆرکشۆپ بۆ کۆمپانیا نیشتیمانییەکان لە بوارەکانی یاسا و توانای مرۆییەکان کرا و چوارچێوەی هاوکاری و هەماهەنگی بۆ ئەم چالاکییانە خرايەڕوو.لە بەشی دواتری دیدارەکەدا، بەڕێوەبەری پرۆژە ناوەڕۆک و ئامانجە سەرەکییەکانی پرۆژەکەی پێشکەش کرد و گفتوگۆ لەسەر ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دامەزراوەکان لە بەهێزکردنی سەروەری یاسا و پەرەپێدانی هاوکاریی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا.لە کۆتایی دیدارەکەدا، بەڕێز بڵند محەمەد مەولود بە گرمی پێشوازی لە پرۆژەکە کرد و پشتگیریی خۆی بۆ سەرکەوتنی پرۆژەکە دووپات کردەوە.
ئەنجامدانی یازدەمین خولی ڕۆشنبیریی یاسایی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەیی ساباتی کچان
بۆ بەهێزکردنی هۆشیاریی یاسایی و بەرزکردنەوەی تێگەیشتنی قوتابیان لە بابەتە پەیوەندیدارەکان بە هاوسەرگیریی پێشوەختە، یازدەمین خولی ڕۆشنبیریی یاسایی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەیی ساباتی کچان بەڕێوەچوو.ئەم خولە لە چوارچێوەی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە»، لەلایەن ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL) بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی UK Aid، و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە – بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ئەنجامدرا.لە ناوەڕۆکی خولەکەدا، بابەتە یاسایی و کۆمەڵایەتییە سەرەکییەکان سەبارەت بە هاوسەرگیریی پێشوەختە خرانەڕوو و گرنگی هۆشیاریی یاسایی و تێگەیشتنی دروستی قوتابیان لە کاریگەرییەکانی ئەم پرسە تاوتوێ کران. ئەم چالاکییەش بەشێکە لە زنجیرەی خول و چالاکییە هۆشیارییەکانی پرۆژەکە کە لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن.
ئەنجامدانی دەیەمین خولی ڕۆشنبیریی یاسایی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەیی لاڤانی کچان
دەیەمین خولی ڕۆشنبیریی یاسایی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەیی لاڤانی کچان بە ئامانجی بەرزکردنەوەی هۆشیاریی یاسایی و ئاگادارکردنەوەی قوتابیان لە لایەنە یاساییەكانی هاوسەرگیریی پێشوەختە ئەنجامدرا.ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە»و لەلایەن ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی UK Aid، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە – بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بەڕێوەچوو.لە ماوەی خولەکەدا، چەندین بابەتی یاسایی و کۆمەڵایەتی پەیوەندیدار بە هاوسەرگیریی پێشوەختە خرانەڕوو و گفتوگۆ لەسەر گرنگی هۆشیاریی یاسایی و ڕۆڵی قوتابیان لە تێگەیشتن لە کێشەکانی ئەم پرسە کرا. لە هەمان چوارچێوەدا، بەردەوامبوونی ئەم جۆرە چالاکییە هۆشیارییە لە ژمارەیەک لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان لە ماوەی داهاتوودا بەردەوام دەبێت.
ئەنجامدانی نۆیەمین خولی ڕۆشنبیریی یاسایی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەیی ئاراسی کچان
لە بەردەوامیی چالاکییەکانی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە»، نۆیەمین خولی ڕۆشنبیریی یاسایی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەیی ئاراسی کچان ئەنجامدرا. ئەم چالاکییە لەلایەن ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی UK Aid، و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە – بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بەڕێوەچوو.لە خولەکەدا، سەرنج خرایە سەر بەرزکردنەوەی هۆشیاریی یاساییی قوتابیان و زیادکردنی تێگەیشتنیان لە بابەت و کێشە یاسایی و کۆمەڵایەتییە پەیوەندیدارەکان بە هاوسەرگیریی پێشوەختە.
ئەنجامدانی هەشتەمین خولی ڕۆشنبیریی یاسایی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەیی دواڕۆژی کوڕان
بە مەبەستی بەهێزکردنی هۆشیاریی یاسایی و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری قوتابیان لە بابەتە پەیوەندیدارەکان بە هاوسەرگیریی پێشوەختە، هەشتەمین خولی ڕۆشنبیریی یاسایی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەیی دواڕۆژی کوڕان بەڕێوەچوو.ئەم خولە لە چوارچێوەی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە»، کە لەلایەن ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL) بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی UK Aid جێبەجێ دەکرێت، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە – بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ئەنجامدرا.لە ماوەی خولەکەدا، بابەتە یاساییە پەیوەندیدارەکان بە هاوسەرگیریی پێشوەختە خرانەڕوو و گفتوگۆ لەسەر گرنگی هۆشیاریی یاسایی قوتابیان لە تێگەیشتن لە ئاریشە یاسایی و كۆمەڵایەتیەكانی ئەم پرسە کرا.
ئەنجامدانی حەوتەمین خولی ڕۆشنبیریی یاسایی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەیی ژینی کچان
لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی UK Aid، حەوتەمین خولی ڕۆشنبیریی یاسایی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەیی ژینی کچان، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە – بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، بەڕێوەبرد.ئەم خولە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی یاساییی قوتابیان و زیادکردنی تێگەیشتنیان لە بابەتە پەیوەندیدارەکان بە هاوسەرگیریی پێشوەختە ئەنجامدرا. هەروەها، چالاکی و خولە هۆشیارییە هاوشێوەکان لە ماوەی داهاتوودا لە ژمارەیەک لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن.
ئەنجامدانی شەشەمین خولی ڕۆشنبیریی یاسایی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەیی محەمەد ماجیدی کچان
لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی UK Aid، شەشەمین خولی ڕۆشنبیریی یاسایی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەیی محەمەد ماجیدی کچان، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە – بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، بەڕێوەبرد.ئەم خولە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی یاساییی قوتابیان و زیادکردنی تێگەیشتنیان لە بابەتە پەیوەندیدارەکان بە هاوسەرگیریی پێشوەختە ئەنجامدرا. هەروەها، چالاکی و خولە هۆشیارییە هاوشێوەکان لە ماوەی داهاتوودا لە ژمارەیەک لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن.
ئەنجامدانی خولێکی تری ڕۆشنبیریی یاسایی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەیی بێری کچان
لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی UK Aid، خولی ڕۆشنبیریی یاسایی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەیی بێری کچان، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە – بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، بەڕێوەبرد.ئەم خولە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی یاساییی قوتابیان و زیادکردنی تێگەیشتنیان لە بابەتە پەیوەندیدارەکان بە هاوسەرگیریی پێشوەختە ئەنجامدرا. هەروەها، چالاکی و خولە هۆشیارییە هاوشێوەکان لە ماوەی داهاتوودا لە ژمارەیەک لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن.
ئەنجامدانی خولێکی تری ڕۆشنبیریی یاسایی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەیی ڕیفراندۆمی کچان
لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی UK Aid، خولی ڕۆشنبیریی یاسایی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەیی ڕیفراندۆمی کچان، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە – بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، بەڕێوەبرد.ئەم خولە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی یاساییی قوتابیان و زیادکردنی تێگەیشتنیان لە بابەتە پەیوەندیدارەکان بە هاوسەرگیریی پێشوەختە ئەنجامدرا. هەروەها، چالاکی و خولە هۆشیارییە هاوشێوەکان لە ماوەی داهاتوودا لە ژمارەیەک لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن.
ئەنجامدانی خولێكی تری ڕۆشنبیریی یاسایی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەیی تیشکی کچان
لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی UK Aid، سێیەمین خولی ڕۆشنبیریی یاسایی لە ساڵی ٢٠٢٤ بۆ قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەیی تیشکی کچان، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە – بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، بەڕێوەبرد.ئەم خولە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی یاساییی قوتابیان و زیادکردنی تێگەیشتنیان لە بابەتە پەیوەندیدارەکان بە هاوسەرگیریی پێشوەختە ئەنجامدرا. هەروەها، چالاکی و خولە هۆشیارییە هاوشێوەکان لە ماوەی داهاتوودا لە ژمارەیەک لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن.
سەردانی شاندی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ بەغدا و کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری داد
شاندێکی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL) پێکهاتوو لە بەڕێز پیشەوا حسامەدین، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ڕێکخراو، و بەڕێز ئاودێر ئەنوەر، بەرپرسی پەیوەندییەکان، سەردانی بەغدایان کرد و کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ بەڕێز د. خالد شوانی، وەزیری داد لە حکومەتی فیدراڵ، ئەنجامدا. لە کۆبوونەوەکەدا، بەڕێز د. بورهان مەزهر القیسی، جێگری وەزیری داد، و بەڕێز د. عدلی کرخی، ڕاوێژکاری ئەمێندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵی، و سەرۆکی ئەنجوومەنی لێکۆڵەرانی عێراقی، ئامادە بوون.لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، شاندی ڕێکخراو بە گشتی باسی چالاکی و کارەکانی ڕێکخراو لە ماوەی کارکردنی کرد، لەوانەش هەوڵەکانی ڕێکخراو لە بوارەکانی پەرەپێدانی یاسا، پێشنیارکردنی دەستکاری و پەرەپێدانی یاساکان، و بەڕێوەبردنی خول و چالاکییە هۆشیاری و یاساییەكان بۆ چین و توێژە جیاوازەكانی کۆمەڵگا، لە ئاستی حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان.هەروەها، باس لە پڕۆژەی بەهێزکردنی سەروەری یاسا کرا کە بە پشتیوانی دارایی ڕێکخراوی فریاگوزاری خەڵکی نەرویجی (NPA) و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی داد جێبەجێ دەکرێت. لەم چوارچێوەیەدا، گرنگی پڕۆژەکە و چالاکییەکانی پەیوەست بە بەهێزکردنی بنەماکانی سەروەری یاسا لە عێراق تاوتوێ کران.لە بەشی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە توێژینەوەی «نیشاندەرەکانی سەروەری یاسا» کرا کە لەلایەن ڕێکخراوەوە ئامادە کراوە و لە کۆنفرانسێکی تایبەت لە بەغدا پێشتر ڕاگەیەنراوە. شاندی ڕێکخراو وێنەیەک لەم توێژینەوەیەی پێشکەش بە وەزیری داد کرد.لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، هەردوو لایەن جەختیان لە گرنگی بەردەوامبوونی هەماهەنگی و کاری هاوبەش کردەوە، بە مەبەستی پشتگیریکردن لە هەوڵەکان بۆ بەهێزکردن و چەسپاندنی بنەماکانی سەروەری یاسا لە عێراق. هەروەها، شاندی ڕێکخراو سوپاسی وەزیری داد و جێگری وەزیری دادی بۆ پێشوازی و هاوکارییەکانیان و پشتگیرییان لە چالاکییەکانی پڕۆژەکە دەربڕی.
ئەنجامدانی یەکەمین خولی ڕۆشنبیریی یاسایی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەیی حەسارۆکی کچان
لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی UK Aid، خولی ڕۆشنبیریی یاسایی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەیی حەسارۆکی کچان، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە – بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، بەڕێوەچوو.ئەم خولە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی یاساییی قوتابیان و ئاگادارکردنەوەیان لەسەر بابەتە پەیوەندیدارەکان بە هاوسەرگیریی پێشوەختە بەڕێوەچوو.