بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

بەڕێوەبردنی ڕاهێنانێکی دوو ڕۆژە سەبارەت بە ئامادەکردنی گوتاری سیاسی کاریگەر بۆ ئافرەتان

سلێمانی January 29, 2025 – January 30, 2025 49 views
ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، ڕاهێنانێکی دوو ڕۆژەی سەبارەت بە «ئامادەکردنی گوتاری سیاسی کاریگەر بۆ ئافرەتان» لە ڕۆژانی ٢٩ و ٣٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥ لە شاری سلێمانی بەڕێوەبرد. ئەم ڕاهێنانە لە چوارچێوەی پرۆژەی “بەهێزکردنی ئافرەتان لە پۆستە سەرکردایەتییەکان و بڕیاردان ئەنجامدرا.“
ئەم ڕاهێنانە زانیاری و تێگەیشتنێکی قووڵی بۆ بەشداربووان پێشکەش کرد، بە ئامانجی بەهێزکردنی توانای چالاکوان و سیاسەتمەدارانی ئافرەت لە بوارەکانی ئامادەکردنی گوتار، تەکنیکەکانی گوتاردان، کۆنترۆڵکردنی دەنگ و زمانی جەستە لە کاتی گوتارداندا. ئەم هەنگاوانە بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵ و کاریگەریی ئافرەتان لە ناوەندەکانی سەرکردایەتی و بڕیاردان گرنگن.
ئەم چالاکییە بەشێکە لە پرۆژەی «ژنان و ئاشتی»، کە بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی ژنان بۆ ژنانی نێودەوڵەت (WFWI) و بە پاڵپشتی دارایی سندوقی پشتگیری نێودەوڵەتی بەریتانیا (UKISF) جێبەجێ کراوە.

گەلەری

ڕاپۆرت