ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ سەروەری یاسا (IOL) ڕاهێنانێکی دوو ڕۆژی لەسەر بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارە ١٣٢٥ (ژن، ئاسایش و ئاشتی) بەڕێوەبرد.
ڕاهێنانەکە لە ڕۆژانی ٣–٤ی شوباتی ٢٠٢٥ لە شاری هەولێر ئەنجامدرا و ٢٠ ژنی سیاسەتمەدار و چالاکوانی مەدەنیی تێدا بەشدارییان کرد. ئامانجی ڕاهێنانەکە ئاشناکردنی بەشداربووان بوو بە پلانە نیشتیمانییەکەی حکومەت لە بوارەکانی ژن، ئاسایش و ئاشتی، هەروەها بەهێزکردنی تواناکانیان بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتان.
ئەم چالاکییە بەشێکە لە پڕۆژەی ژن و ئاشتی، بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی ژنان بۆ ژنانی نێودەوڵەت (WFWI) و بە پاڵپشتی دارایی سندوقی پشتگیری نێودەوڵەتی بەریتانیا (UKISF).
ڕێکخراوی لێکۆڵەر ڕاهێنانێکی دوو ڕۆژی لەسەر بڕیارنامەی ١٣٢٥ی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوە دەبات
هەولێر
February 3, 2025 – February 4, 2025
3 views