بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

بەڕێوەبردنی خولی ڕاهێنانی دوو ڕۆژە بۆ ڕێنماییکارانی پەروەردەیی سەبارەت بە کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە

هەولێر February 11, 2025 – February 12, 2025 81 views
لە چوارچێوەی پرۆژەی «کەمکردنەوەی دیاردەی هاوسەرگیریی پێشوەختە»، لە ڕۆژانی ١١ و ١٢ی شوباتی ٢٠٢٥، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی حکومەتی بەریتانیا – بەشی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (UK-Aid)، خولێکی ڕاهێنانی دوو ڕۆژەی بۆ ڕێنماییکارانی پەروەردەیی بەڕێوەبرد، لە ژێر ناونیشانی «خولی هۆشیاری بۆ بەهێزکردنی زانیاریی یاسایی، کۆمەڵایەتی و دەروونیی ڕێنماییکارانی پەروەردەیی.»
ئامانجی خولەکە بەهێزکردنی زانیاری و تواناکانی ڕێنماییکارانی پەروەردەیی بوو، بە مەبەستی بەشداریی کاریگەرتر لە هۆشیارکردنەوەی قوتابیان و کەمکردنەوەی دیاردەی هاوسەرگیریی پێشوەختە. ڕێنماییکارانی پەروەردەیی ڕۆڵێکی گرنگ و ڕاستەوخۆیان لە بواری هۆشیارکردنەوە و پاراستنی قوتابیان هەیە.
خولەکە لەلایەن دوو ڕاهێنەری بەئەزموون، پەیرەو ئەنوەر و م. یوسف عوسمان، پێشکەش کرا و لە ماوەی دوو ڕۆژدا بابەتە یاسایی، کۆمەڵایەتی و دەروونییە پەیوەندیدارەکان تاوتوێ کران.
لە کۆتایی خولەکەدا، بڕوانامەی بەشداری بەسەر هەموو بەشداربوواندا دابەش کرا.

گەلەری

ڕاپۆرت