لە چوارچێوەی پرۆژەی کەمکردنەوەی دیاردەی هاوسەرگیریی پێشوەختە، لە ڕێکەوتی ٢٨ و ٢٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی حکومەتی بەریتانیا – بەشی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (UK-Aid)، خولێکی ڕاهێنانی دوو ڕۆژەی بۆ ڕێنماییکارانی پەروەردەیی بەڕێوەبرد، لە ژێر ناونیشانی “خولی هۆشیاری بۆ بەهێزکردنی زانیاریی یاسایی، کۆمەڵایەتی و دەروونیی ڕێنماییکارانی پەروەردەیی.“
ئامانجی خولەکە بەهێزکردنی زانیاری و توانای ڕێنماییکارانی پەروەردەیی بوو، بە مەبەستی کەمکردنەوەی دیاردەی هاوسەرگیریی پێشوەختە. ڕێنماییکارانی پەروەردەیی ڕۆڵێکی گرنگ و ڕاستەوخۆیان لە هۆشیارکردنەوەی قوتابیانی قوتابخانەکان هەیە، بۆیە پەرەپێدانی تواناکانیان لەم بوارەدا گرنگییەکی تایبەتی هەیە.
خولەکە لەلایەن دوو ڕاهێنەری بەئەزموون، پەیرەو ئەنوەر و م. یوسف عوسمان، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەڕێوەبردرا و بابەتە پەیوەندیدارە یاسایی، کۆمەڵایەتی و دەروونییەکان تاوتوێ کران.
لە کۆتایی خولەکەدا، بڕوانامەی بەشداری بەسەر هەموو بەشداربوواندا دابەش کرا.
بەڕێوەبردنی خولی هۆشیاری بۆ بەهێزکردنی زانیاریی یاسایی، کۆمەڵایەتی و دەروونیی ڕێنماییکارانی پەروەردەیی
هەولێر
January 28, 2025 – January 29, 2025
5 views