بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

ئەنجامدانی خولی ڕۆشنبیری یاسایی بۆ قوتابیانی ناوەندی نانەکەلی کچان

هەولێر January 29, 2025 90 views
لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی UK-Aid، لە ڕێکەوتی ٢٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، خولی ڕۆشنبیری یاسایی بۆ قوتابیانی ناوەندی نانەکەلی کچان بەڕێوەبرد، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە – بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر.
ئەم خولە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی هۆشیاری یاسایی و کۆمەڵایەتیی قوتابیان سەبارەت بە مەترسییەکانی هاوسەرگیریی پێشوەختە ئەنجامدرا، و ئەم جۆرە چالاکییە لە ماوەی داهاتووشدا لە ژمارەیەکی زیاتر لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

گەلەری

ڕاپۆرت