بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

ئەنجامدانی خولی ڕۆشنبیری یاسایی بۆ قوتابیانی ئامادەیی هەولێری کچان

هەولێر February 2, 2025 85 views
لە چوارچێوەی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی UK-Aid، لە ڕێکەوتی ٢ی شوباتی ٢٠٢٥ خولێکی ڕۆشنبیری یاسایی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەیی هەولێری کچان بەڕێوەبرد.
ئەم خولە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە – بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ئەنجامدرا، و ئامانجی بەرزکردنەوەی هۆشیاری یاسایی و کۆمەڵایەتیی قوتابیان و ناساندنی مەترسییەکانی هاوسەرگیریی پێشوەختە بوو.
ئەم خولە بەشێکە لە زنجیرە چالاکییەکانی ڕێکخراو بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی هاوسەرگیریی پێشوەختە، و بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا خولە هاوشێوەکان لە ژمارەیەکی زیاتر لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام بکرێن.

گەلەری

ڕاپۆرت