لە چوارچێوەی پرۆژەی «کەمکردنەوەی دیاردەی هاوسەرگیریی پێشوەختە»، لە ڕۆژانی ٢٦ و ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی حکومەتی بەریتانیا – بەشی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (UK-Aid)، خولێکی ڕاهێنانی دوو ڕۆژەی بۆ ڕێنماییکارانی پەروەردەیی بەڕێوەبرد، لە ژێر ناونیشانی «خولی هۆشیاری بۆ بەهێزکردنی زانیاریی یاسایی، کۆمەڵایەتی و دەروونیی ڕێنماییکارانی پەروەردەیی»، بە ئامانجی کەمکردنەوەی دیاردەی هاوسەرگیریی پێشوەختە.
ڕێنماییکارانی پەروەردەیی ڕۆڵێکی گرنگ و ڕاستەوخۆیان لە هۆشیارکردنەوەی قوتابیانی قوتابخانەکان هەیە، بۆیە بەهێزکردنی تواناکانیان لە بوارە یاسایی، کۆمەڵایەتی و دەروونییەکان گرنگییەکی تایبەتی هەیە. خولەکە لەلایەن دوو ڕاهێنەری بەئەزموون، پەیرەو ئەنوەر و م. یوسف عوسمان، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەڕێوەچوو و بابەتە پەیوەندیدارەکان تاوتوێ کران.
لە کۆتایی خولەکەدا، بڕوانامەی بەشداری بەسەر هەموو بەشداربوواندا دابەش کرا.
بەڕێوەبردنی خولی ڕاهێنانی دوو ڕۆژە بۆ ڕێنماییکارانی پەروەردەیی سەبارەت بە کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە
هەولێر
February 26, 2025 – February 27, 2025
1 views