بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

ئەنجامدانی خولی ڕۆشنبیری یاسایی بۆ قوتابیانی ناوەندی خەباتی کچان

هەولێر March 1, 2025 112 views
لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی UK-Aid، لە ڕێکەوتی ٣٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، خولی ڕۆشنبیری یاسایی بۆ قوتابیانی ناوەندی خەباتی کچان بەڕێوەبرد، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە – بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر.
ئەم خولە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی هۆشیاری یاسایی و کۆمەڵایەتیی قوتابیان سەبارەت بە مەترسییەکانی هاوسەرگیریی پێشوەختە ئەنجامدرا، و ئەم جۆرە چالاکییە لە ماوەی داهاتووشدا لە ژمارەیەکی زیاتر لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

گەلەری

ڕاپۆرت