چالاکییەکان
کارگە، بەرنامەی جێبەجێ، کەمپینی خوێندەواری یاسایی و دەستپێشخەرییەکانی پەرەسەندن لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.
- No matches
سەردانی شاندی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ دیوانی وەزارەتی ناوخۆ
لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، شاندێکی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، پێکهاتبوو لە بەڕێز پیشەوا حسامەدین، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ڕێکخراو، و بەڕێز ئاودێر ئەنوەر، بەرپرسی پەیوەندییەکان، سەردانی بەڕێز د. هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ،یان کرد.لە دیدارەکەدا، ڕۆڵی ڕێکخراوەکان و دامەزراوەکان و گرنگی هاوکاری و هەماهەنگییان بۆ بەهێزکردن و پەرەپێدانی بنەماکانی سەروەری یاسا گفتوگۆی لەبارەوە کرا.هەردوو لایەن جەختیان لە گرنگی بەردەوامبوونی گفتوگۆ و هاوکاری نێوان دامەزراوە پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراوەکان کردەوە، بە مەبەستی پشتگیریکردن لە هەوڵەکان بۆ زیاتر بەهێزکردنی سەروەری یاسا.
ئەنجامدانی هەشتەمین خولی هۆشیاری یاسایی و دەروونی بۆ قوتابیانی ئامادەیی قوتابخانەی مەحمود زامدار
لە درێژەی چالاکییەکانی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، کە بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی دەزگای پەرەپێدان و هاوکاریی ئیتاڵیا (AICS) و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە، لە چوارچێوەی پڕۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیری پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان» جێبەجێ دەکرێت، هەشتەمین خولی هۆشیاری یاسایی و دەروونی بۆ قوتابیانی ئامادەیی قوتابخانەی مەحمود زامدار بەڕێوەچوو. ئەم خولە لە ڕێکەوتی ١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەنجامدرا و ئامانجی لێی بەرزکردنەوەی هۆشیاری یاسایی و کۆمەڵایەتی قوتابیان، ناساندنی مەترسی و کاریگەرییەکانی هاوسەرگیری پێشوەختە، و پشتگیری لە هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی ئەم دیاردەیە لە هەرێمی کوردستان بوو.
ئەنجامدانی حەوتەمین خولی هۆشیاری یاسایی و دەروونی بۆ قوتابیانی ئامادەیی قوتابخانەی چوارچرا
لە درێژەی چالاکییەکانی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، کە بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی دەزگای پەرەپێدان و هاوکاریی ئیتاڵیا (AICS) و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە، لە چوارچێوەی پڕۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیری پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان» جێبەجێ دەکرێت، حەوتەمین خولی هۆشیاری یاسایی و دەروونی بۆ قوتابیانی ئامادەیی قوتابخانەی چوارچرا بەڕێوەچوو. ئەم خولە لە ڕێکەوتی ١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەنجامدرا و ئامانجی لێی بەرزکردنەوەی هۆشیاری یاسایی و کۆمەڵایەتی قوتابیان، ناساندنی مەترسی و کاریگەرییەکانی هاوسەرگیری پێشوەختە، و پشتگیری لە هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی ئەم دیاردەیە لە هەرێمی کوردستان بوو. شایانی باسە، لەلایەن دەستەی کارگێڕی و مامۆستایانی قوتابخانەکەوە سوپاس و پێزانینیان بۆ ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی پێشكەشكرا، بەرامبەر بە هەوڵ و چالاکییەکانی لە خزمەتکردنی کۆمەڵگا و بەرزکردنەوەی هۆشیاری یاسایی.
ئەنجامدانی خولێکی ڕاهێنان لەسەر نیشاندەرەکانی سەروەری یاسا، پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و نووسینی ڕاپۆرتی سێبەر
لە چوارچێوەی پڕۆژەی «بەهێزکردنی سەروەری یاسا و کەمکردنەوەی نایەکسانی لە عێراق»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی ڕێکخراوی فریاگوزاری خەڵکی نەرویجی (NPA)، لە ڕێکەوتی ٩–١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣، خولێکی ڕاهێنانی دوو ڕۆژەی لە شاری هەولێر بەڕێوەبرد. خولەکە بە بەشداری ١٦ ئەندام لە تۆڕی MAF بۆ دادپەروەری ئەنجامدرا و ئامانجی سەرەکیی بریتی بوو لە بەرزکردنەوەی توانای بەشداربووان لە بوارەکانی نیشاندەرەکانی سەروەری یاسا، میکانیزمەکانی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، و شێواز و بنەماکانی نووسینی ڕاپۆرتی سێبەر (Shadow Reports)، بە پشتبەستن بە ستاندارد و پێوەرە نێودەوڵەتییەکان.
ئەنجامدانی خولێکی هۆشیاری یاسایی و دەروونی بۆ قوتابیانی ئامادەیی قوتابخانەی چنار
لە درێژەی چالاکییەکانی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، کە بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی دەزگای پەرەپێدان و هاوکاریی ئیتاڵیا (AICS) و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە، لە چوارچێوەی پڕۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیری پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان» جێبەجێ دەکرێت، خولێکی هۆشیاری یاسایی و دەروونی بۆ قوتابیانی ئامادەیی قوتابخانەی چنار بەڕێوەچوو. ئەم خولە لە ڕێکەوتی ٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەنجامدرا و ئامانجی لێی بەرزکردنەوەی هۆشیاری یاسایی و کۆمەڵایەتی قوتابیان، ناساندنی مەترسی و کاریگەرییەکانی هاوسەرگیری پێشوەختە، و پشتگیری لە هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی ئەم دیاردەیە لە هەرێمی کوردستان بوو.
ئەنجامدانی خولێکی هۆشیاری یاسایی و دەروونی بۆ قوتابیانی ئامادەیی قوتابخانەی ئەحمەدی خانی
لە درێژەی چالاکییەکانی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، کە بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی دەزگای پەرەپێدان و هاوکاریی ئیتاڵیا (AICS) و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە، لە چوارچێوەی پڕۆژەی »کەمکردنەوەی هاوسەرگیری پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان «جێبەجێ دەکرێت، خولێکی هۆشیاری یاسایی و دەروونی بۆ قوتابیانی ئامادەیی قوتابخانەی ئەحمەدی خانی بەڕێوەچوو. ئەم خولە لە ڕێکەوتی ٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەنجامدرا و ئامانجی لێی بەرزکردنەوەی هۆشیاری یاسایی و کۆمەڵایەتی قوتابیان، ناساندنی مەترسی و کاریگەرییەکانی هاوسەرگیری پێشوەختە، و پشتگیری لە هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی ئەم دیاردەیە لە هەرێمی کوردستان بوو.
ئەنجامدانی خولێکی هۆشیاری یاسایی و دەروونی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی شارستانی کچان لە چوارچێوەی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان
لە درێژەی چالاکییەکانی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی دەزگای پەرەپێدان و هاوکاریی ئیتاڵیا (AICS)، و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە، لە چوارچێوەی پڕۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیری پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان»، زنجیرەیەک خولی هۆشیاری یاسایی و دەروونی بۆ قوتابیان و دایک و باوکانیان لە ئاستی پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکات. لە چوارچێوەی ئەم چالاکیانەدا، لە ڕێکەوتی ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، خولێکی یەک ڕۆژە بۆ قوتابیانی قوتابخانەی شارستانی کچان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیارییان سەبارەت بە مەترسییەکانی هاوسەرگیری پێشوەختە، کاریگەرییە یاسایی، کۆمەڵایەتی و دەروونییەکانی، و گرنگی پاراستنی ماف، تەندروستی و داهاتووی خوێندکاری کچان.
ئەنجامدانی خولێکی دوو ڕۆژە لەسەر چاودێریکردنی دادگاییکردنی دادپەروەرانە
لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەی «بەدیهێنانی دادپەروەری و مافی دادگاییکردنی دادپەروەرانە، باشترکردنی بارودۆخی ڕاگیراوان و نەهێشتنی ئەشکەنجەدان»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی ڕێکخراوی فریاگوزاری خەڵکی نەرویجی (NPA) و ڕێکخراوی فریاکەوتنی میللی (PAO)، و بە پاڵپشتی دارایی یەکێتی ئەورووپا (EU)، لە ڕۆژانی ٢٨–٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ خولێکی ڕاهێنانی دوو ڕۆژەی بۆ ٢١ پارێزەر لە هەموو پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەبرد. ئامانجی خولەکە بەهێزکردنی تواناکانی پارێزەران لە بواری چاودێریکردنی دادگاییکردنی دادپەروەرانە بوو، بە پشتبەستن بە یاساکانی عێراق، ڕێکارە دادوەرییە باوەکان و ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەندیدار بە دادگاییکردنی دادپەروەرانە. خولەکە لەلایەن د. ڕزگار جرجیس عەبدوڵا پێشکەش کرا، و لە ماوەی وانەکاندا باس لە بنەما دەستوورییەکانی مافی دادگاییکردنی دادپەروەرانە، دەقە پەیوەندیدارەکانی یاسای بنەماکانی دادگاییکردنی سزایی عێراق، و گرنگترین ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی پاراستنی مافی دادگاییکردنی دادپەروەرانە کرا.
ئەنجامدانی دوو خولی هۆشیاری یاسایی و دەروونی بۆ قوتابیان و دایك و باوكەكانیان لە قوتابخانەی ئارین-کۆ لە بنەسڵاوە
لە درێژەی چالاکییەکانی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، کە بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی دەزگای پەرەپێدان و هاوکاریی ئیتاڵیا (AICS) و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە، لە چوارچێوەی پڕۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیری پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان» جێبەجێ دەکرێت، دوو خولی جیاوازی هۆشیاری یاسایی و دەروونی بۆ قوتابیانی ئامادەیی و دایک و باوکەکانیان لە قوتابخانەی ئارین-کۆ لە شاروچکەی بنەسڵاوە ئەنجامدرا. ئەم دوو خولە لە ڕێکەوتی ٢٨ و ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ بەڕێوەچوون و نزیکەی ٥٠٠ دایک، باوک و قوتابی تێیاندا بەشدارییان کرد. ئامانجی ئەم چالاکییە بەرزکردنەوەی هۆشیاری یاسایی و کۆمەڵایەتی، ناساندنی مەترسی و کاریگەرییەکانی هاوسەرگیری پێشوەختە، و پشتگیری لە هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی ئەم دیاردەیە لە هەرێمی کوردستان بوو.
ئەنجامدانی خولێکی هۆشیاری یاسایی و دەروونی بۆ دایک و باوکانی قوتابیان لە چوارچێوەی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان
لە درێژەی چالاکییەکانی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی دەزگای پەرەپێدان و هاوکاریی ئیتاڵیا (AICS)، و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە، لە چوارچێوەی پڕۆژەی »کەمکردنەوەی هاوسەرگیری پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان«، زنجیرەیەک خولی هۆشیاری یاسایی و دەروونی بۆ دایک و باوکانی قوتابیان و قوتابیانی ئامادەیی لە سنووری پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکات. لە چوارچێوەی ئەم چالاکیانەدا، لە ڕێکەوتی ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، خولێکی یەک ڕۆژە بۆ دایک و باوکانی قوتابیانی قوتابخانەی باخانی کچان لە شارۆچکەی بنەسڵاوە بەڕێوەچوو، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیارییان سەبارەت بە مەترسییەکانی هاوسەرگیری پێشوەختە، کاریگەرییە یاسایی، کۆمەڵایەتی و دەروونییەکانی، و گرنگی پاراستنی ماف و داهاتووی منداڵان.
ئەنجامدانی خولێکی دوو ڕۆژە بۆ پەرەپێدانی تواناکانی ڕێنمایکارانی پەروەردەیی لە بواری یاسایی، کۆمەڵایەتی و دەروونی
لە درێژەی چالاکییەکانی پڕۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیری پێشوەختە (خوار تەمەنی ١٨ ساڵ) لە هەرێمی کوردستان»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی دەزگای پەرەپێدان و هاوکاریی ئیتاڵیا (AICS)، لە ڕۆژانی ١٩–٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ خولێکی ڕاهێنانی دوو ڕۆژەی لە شاری هەولێر بەڕێوەبرد. ئامانجی خولەکە پەرەپێدانی تواناکانی ڕێنمایکارانی پەروەردەیی لە بوارە یاسایی، کۆمەڵایەتی و دەروونییەکان بوو، بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەکی کاریگەرتر لە بواری پاراستنی منداڵان، ناساندنی مەترسییەکانی هاوسەرگیری پێشوەختە، و پێشکەشکردنی ڕاوێژکاری و پشتگیریی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی، ڕۆڵی خۆیان جێبەجێ بکەن.
ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی نیشتمانی بۆ باشترکردنی ڕێکارەکانی دادگاییکردنی نەوجەوانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان
لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی «پڕۆژەی بەدیهێنانی دادپەروەری و مافی دادگاییکردنی دادپەروەرانە، باشترکردنی بارودۆخی ڕاگیراوان و نەهێشتنی ئەشکەنجەدان»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL) لە ڕێکەوتی ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ کۆنفرانسێکی نیشتمانی لە شاری هەولێر ڕێکخست، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر باشترکردنی ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنی نەوجەوانان. ئەم کۆنفرانسە بە هاوبەشی ڕێکخراوی فریاگوزاری خەڵکی نەرویجی (NPA) و ڕێکخراوی فریاکەوتنی میللی (PAO)، و بە پاڵپشتی دارایی یەکێتیی ئەورووپا (EU)، لە چوارچێوەی پلانی نیشتمانی کردەیی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق (٢٠٢٠–٢٠٢٤)، بەڕێوەچوو. زیاتر لە ٧٠ بەشداربوو لە نوێنەرانی لایەنە فەرمی، یاسایی و حکومییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەشدارییان لە کۆنفرانسەکەدا کرد، لەوانە نوێنەرانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەرلەمانی کوردستان، ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دادی عێراق، کۆمیسیۆن و دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها ژمارەیەک لە کەسایەتییە ئەکادیمییەکان و نوێنەرانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان. کۆنفرانسەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات، و لە ئەنجامدا ژمارەیەک پێشنیار و ڕاسپاردەی کردارى بۆ باشترکردنی دۆخی نەوجەوانان و پەرەپێدانی سیستەمی دادگاییکردنیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان گەڵاڵە کرا، کە دواتر بە شێوەیەکی فەرمی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت بۆ سوودوەرگرتن لێیان لە پرۆسەی چاکسازی یاسایی و دادوەری.