بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

سەردانی شاندی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ دیوانی وەزارەتی ناوخۆ

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر December 14, 2023 80 views

لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، شاندێکی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، پێکهاتبوو لە بەڕێز پیشەوا حسامەدین، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ڕێکخراو، و بەڕێز ئاودێر ئەنوەر، بەرپرسی پەیوەندییەکان، سەردانی بەڕێز د. هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ،یان کرد.

لە دیدارەکەدا، ڕۆڵی ڕێکخراوەکان و دامەزراوەکان و گرنگی هاوکاری و هەماهەنگییان بۆ بەهێزکردن و پەرەپێدانی بنەماکانی سەروەری یاسا گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

هەردوو لایەن جەختیان لە گرنگی بەردەوامبوونی گفتوگۆ و هاوکاری نێوان دامەزراوە پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراوەکان کردەوە، بە مەبەستی پشتگیریکردن لە هەوڵەکان بۆ زیاتر بەهێزکردنی سەروەری یاسا.


گەلەری

ڕاپۆرت