بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

ئەنجامدانی دوو خولی هۆشیاری یاسایی و دەروونی بۆ قوتابیان و دایك و باوكەكانیان لە قوتابخانەی ئارین-کۆ لە بنەسڵاوە

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر November 28, 2023 – November 30, 2023 3 views
لە درێژەی چالاکییەکانی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، کە بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی دەزگای پەرەپێدان و هاوکاریی ئیتاڵیا (AICS) و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە، لە چوارچێوەی پڕۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیری پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان» جێبەجێ دەکرێت، دوو خولی جیاوازی هۆشیاری یاسایی و دەروونی بۆ قوتابیانی ئامادەیی و دایک و باوکەکانیان لە قوتابخانەی ئارین-کۆ لە شاروچکەی بنەسڵاوە ئەنجامدرا.
ئەم دوو خولە لە ڕێکەوتی ٢٨ و ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ بەڕێوەچوون و نزیکەی ٥٠٠ دایک، باوک و قوتابی تێیاندا بەشدارییان کرد.
ئامانجی ئەم چالاکییە بەرزکردنەوەی هۆشیاری یاسایی و کۆمەڵایەتی، ناساندنی مەترسی و کاریگەرییەکانی هاوسەرگیری پێشوەختە، و پشتگیری لە هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی ئەم دیاردەیە لە هەرێمی کوردستان بوو.

گەلەری

ڕاپۆرت