بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

ئەنجامدانی خولێکی دوو ڕۆژە بۆ پەرەپێدانی تواناکانی ڕێنمایکارانی پەروەردەیی لە بواری یاسایی، کۆمەڵایەتی و دەروونی

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر November 19, 2023 – November 20, 2023 42 views
لە درێژەی چالاکییەکانی پڕۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیری پێشوەختە (خوار تەمەنی ١٨ ساڵ) لە هەرێمی کوردستان»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی دەزگای پەرەپێدان و هاوکاریی ئیتاڵیا (AICS)، لە ڕۆژانی ١٩–٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ خولێکی ڕاهێنانی دوو ڕۆژەی لە شاری هەولێر بەڕێوەبرد.
ئامانجی خولەکە پەرەپێدانی تواناکانی ڕێنمایکارانی پەروەردەیی لە بوارە یاسایی، کۆمەڵایەتی و دەروونییەکان بوو، بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەکی کاریگەرتر لە بواری پاراستنی منداڵان، ناساندنی مەترسییەکانی هاوسەرگیری پێشوەختە، و پێشکەشکردنی ڕاوێژکاری و پشتگیریی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی، ڕۆڵی خۆیان جێبەجێ بکەن.

گەلەری

ڕاپۆرت