لە درێژەی چالاکییەکانی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، کە بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی دەزگای پەرەپێدان و هاوکاریی ئیتاڵیا (AICS) و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە، لە چوارچێوەی پڕۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیری پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان» جێبەجێ دەکرێت، حەوتەمین خولی هۆشیاری یاسایی و دەروونی بۆ قوتابیانی ئامادەیی قوتابخانەی چوارچرا بەڕێوەچوو.
ئەم خولە لە ڕێکەوتی ١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەنجامدرا و ئامانجی لێی بەرزکردنەوەی هۆشیاری یاسایی و کۆمەڵایەتی قوتابیان، ناساندنی مەترسی و کاریگەرییەکانی هاوسەرگیری پێشوەختە، و پشتگیری لە هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی ئەم دیاردەیە لە هەرێمی کوردستان بوو.
شایانی باسە، لەلایەن دەستەی کارگێڕی و مامۆستایانی قوتابخانەکەوە سوپاس و پێزانینیان بۆ ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی پێشكەشكرا، بەرامبەر بە هەوڵ و چالاکییەکانی لە خزمەتکردنی کۆمەڵگا و بەرزکردنەوەی هۆشیاری یاسایی.
ئەنجامدانی حەوتەمین خولی هۆشیاری یاسایی و دەروونی بۆ قوتابیانی ئامادەیی قوتابخانەی چوارچرا
عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر
December 12, 2023
4 views