بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

ئەنجامدانی خولێکی هۆشیاری یاسایی و دەروونی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی شارستانی کچان لە چوارچێوەی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر November 30, 2023 6 views
لە درێژەی چالاکییەکانی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی دەزگای پەرەپێدان و هاوکاریی ئیتاڵیا (AICS)، و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە، لە چوارچێوەی پڕۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیری پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان»، زنجیرەیەک خولی هۆشیاری یاسایی و دەروونی بۆ قوتابیان و دایک و باوکانیان لە ئاستی پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکات.
لە چوارچێوەی ئەم چالاکیانەدا، لە ڕێکەوتی ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، خولێکی یەک ڕۆژە بۆ قوتابیانی قوتابخانەی شارستانی کچان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیارییان سەبارەت بە مەترسییەکانی هاوسەرگیری پێشوەختە، کاریگەرییە یاسایی، کۆمەڵایەتی و دەروونییەکانی، و گرنگی پاراستنی ماف، تەندروستی و داهاتووی خوێندکاری کچان.

گەلەری

ڕاپۆرت