بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

ئەنجامدانی خولێکی هۆشیاری یاسایی و دەروونی بۆ قوتابیانی ئامادەیی قوتابخانەی ئەحمەدی خانی

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر December 3, 2023 86 views
لە درێژەی چالاکییەکانی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، کە بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی دەزگای پەرەپێدان و هاوکاریی ئیتاڵیا (AICS) و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە، لە چوارچێوەی پڕۆژەی »کەمکردنەوەی هاوسەرگیری پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان «جێبەجێ دەکرێت، خولێکی هۆشیاری یاسایی و دەروونی بۆ قوتابیانی ئامادەیی قوتابخانەی ئەحمەدی خانی بەڕێوەچوو.
ئەم خولە لە ڕێکەوتی ٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەنجامدرا و ئامانجی لێی بەرزکردنەوەی هۆشیاری یاسایی و کۆمەڵایەتی قوتابیان، ناساندنی مەترسی و کاریگەرییەکانی هاوسەرگیری پێشوەختە، و پشتگیری لە هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی ئەم دیاردەیە لە هەرێمی کوردستان بوو.
ڕاپۆرت