لە چوارچێوەی پڕۆژەی «بەهێزکردنی سەروەری یاسا و کەمکردنەوەی نایەکسانی لە عێراق»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی ڕێکخراوی فریاگوزاری خەڵکی نەرویجی (NPA)، لە ڕێکەوتی ٩–١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣، خولێکی ڕاهێنانی دوو ڕۆژەی لە شاری هەولێر بەڕێوەبرد.
خولەکە بە بەشداری ١٦ ئەندام لە تۆڕی MAF بۆ دادپەروەری ئەنجامدرا و ئامانجی سەرەکیی بریتی بوو لە بەرزکردنەوەی توانای بەشداربووان لە بوارەکانی نیشاندەرەکانی سەروەری یاسا، میکانیزمەکانی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، و شێواز و بنەماکانی نووسینی ڕاپۆرتی سێبەر (Shadow Reports)، بە پشتبەستن بە ستاندارد و پێوەرە نێودەوڵەتییەکان.
ئەنجامدانی خولێکی ڕاهێنان لەسەر نیشاندەرەکانی سەروەری یاسا، پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و نووسینی ڕاپۆرتی سێبەر
عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر
December 9, 2023 – December 10, 2023
4 views