بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی نیشتمانی بۆ باشترکردنی ڕێکارەکانی دادگایی‌کردنی نەوجەوانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر November 18, 2023 46 views
لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی «پڕۆژەی بەدیهێنانی دادپەروەری و مافی دادگاییکردنی دادپەروەرانە، باشترکردنی بارودۆخی ڕاگیراوان و نەهێشتنی ئەشکەنجەدان»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL) لە ڕێکەوتی ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ کۆنفرانسێکی نیشتمانی لە شاری هەولێر ڕێکخست، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر باشترکردنی ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنی نەوجەوانان.
ئەم کۆنفرانسە بە هاوبەشی ڕێکخراوی فریاگوزاری خەڵکی نەرویجی (NPA) و ڕێکخراوی فریاکەوتنی میللی (PAO)، و بە پاڵپشتی دارایی یەکێتیی ئەورووپا (EU)، لە چوارچێوەی پلانی نیشتمانی کردەیی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق (٢٠٢٠–٢٠٢٤)، بەڕێوەچوو.
زیاتر لە ٧٠ بەشداربوو لە نوێنەرانی لایەنە فەرمی، یاسایی و حکومییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەشدارییان لە کۆنفرانسەکەدا کرد، لەوانە نوێنەرانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەرلەمانی کوردستان، ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دادی عێراق، کۆمیسیۆن و دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها ژمارەیەک لە کەسایەتییە ئەکادیمییەکان و نوێنەرانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان.
کۆنفرانسەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات، و لە ئەنجامدا ژمارەیەک پێشنیار و ڕاسپاردەی کردارى بۆ باشترکردنی دۆخی نەوجەوانان و پەرەپێدانی سیستەمی دادگاییکردنیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان گەڵاڵە کرا، کە دواتر بە شێوەیەکی فەرمی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت بۆ سوودوەرگرتن لێیان لە پرۆسەی چاکسازی یاسایی و دادوەری.

گەلەری

ڕاپۆرت