بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

ئەنجامدانی خولێکی هۆشیاری یاسایی و دەروونی بۆ قوتابیانی ئامادەیی قوتابخانەی چنار

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر December 6, 2023 77 views
لە درێژەی چالاکییەکانی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، کە بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی دەزگای پەرەپێدان و هاوکاریی ئیتاڵیا (AICS) و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە، لە چوارچێوەی پڕۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیری پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان» جێبەجێ دەکرێت، خولێکی هۆشیاری یاسایی و دەروونی بۆ قوتابیانی ئامادەیی قوتابخانەی چنار بەڕێوەچوو.
ئەم خولە لە ڕێکەوتی ٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەنجامدرا و ئامانجی لێی بەرزکردنەوەی هۆشیاری یاسایی و کۆمەڵایەتی قوتابیان، ناساندنی مەترسی و کاریگەرییەکانی هاوسەرگیری پێشوەختە، و پشتگیری لە هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی ئەم دیاردەیە لە هەرێمی کوردستان بوو.

گەلەری

ڕاپۆرت