لە درێژەی چالاکییەکانی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی دەزگای پەرەپێدان و هاوکاریی ئیتاڵیا (AICS)، و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە، لە چوارچێوەی پڕۆژەی »کەمکردنەوەی هاوسەرگیری پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان«، زنجیرەیەک خولی هۆشیاری یاسایی و دەروونی بۆ دایک و باوکانی قوتابیان و قوتابیانی ئامادەیی لە سنووری پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکات.
لە چوارچێوەی ئەم چالاکیانەدا، لە ڕێکەوتی ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، خولێکی یەک ڕۆژە بۆ دایک و باوکانی قوتابیانی قوتابخانەی باخانی کچان لە شارۆچکەی بنەسڵاوە بەڕێوەچوو، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیارییان سەبارەت بە مەترسییەکانی هاوسەرگیری پێشوەختە، کاریگەرییە یاسایی، کۆمەڵایەتی و دەروونییەکانی، و گرنگی پاراستنی ماف و داهاتووی منداڵان.
ئەنجامدانی خولێکی هۆشیاری یاسایی و دەروونی بۆ دایک و باوکانی قوتابیان لە چوارچێوەی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان
عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر
November 23, 2023
116 views