بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

چالاکییەکان

کارگە، بەرنامەی جێبەجێ، کەمپینی خوێندەواری یاسایی و دەستپێشخەرییەکانی پەرەسەندن لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.

پڕۆژە
  • No matches
ئەنجامدانی خولی ڕۆشنبیریی یاسایی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەیی سەروەرانى کچان
کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە

ئەنجامدانی خولی ڕۆشنبیریی یاسایی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەیی سەروەرانى کچان

لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی UK Aid، خولی ڕۆشنبیریی یاسایی لە ساڵی ٢٠٢٤ بۆ قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەیی سەروەرانى کچان، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە – بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، بەڕێوەبرد.ئەم خولە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی یاساییی قوتابیان و ئاگادارکردنەوەیان لەسەر بابەتە پەیوەندیدارەکان بە هاوسەرگیریی پێشوەختە بەڕێوەچوو. هەروەها، ئەم خولە و چالاکییە هاوشێوەکانی لە ماوەی داهاتوودا لە ژمارەیەک لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن.

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر Apr 2024
سەردانی شاندی ڕێکخراوی لێکۆڵەر و UNFPA بۆ لای سەرۆکی دادگای تێهەلچوونەوەی هەولێر

سەردانی شاندی ڕێکخراوی لێکۆڵەر و UNFPA بۆ لای سەرۆکی دادگای تێهەلچوونەوەی هەولێر

لە ٢٧ی ئاداری ٢٠٢٤، شاندێکی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL) بە سەرۆکایەتی بەڕێز د. ئەحمەد میران، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ڕێکخراو، و بە بەشداری بەڕێزان عەلی عبدالڕەحمان، بەڕێوەبەری پڕۆژەکان، و ئاودێر ئەنوەر، بەرپرسی پەیوەندییەکان، لەگەڵ بەڕێز ئەژی ئەمین، بەرپرسی پەرەپێدانی دانیشتوان لە سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA)، سەردانی بەڕێز دادوەر فاخر سابر، سەرۆکی دادگای تێهەلچوونەوەی هەولێر،یان کرد.لە دیدارەکەدا، لەسەر چۆنیەتیی بەهێزکردنی ڕۆڵی لێکۆڵەرانی دادوەری و فەرمانگەکانی لێکۆڵینەوەی دادوەری لە پەیمانگە و ناوەندەکانی پزیشکی دادوەری و ڕێگاکانی پشتگیریکردنی ئەم بوارە گفتوگۆ کرا.لە کۆتایی دیدارەکەدا، بەڕێز دادوەر فاخر سابر پێشنیاری دانان و جێبەجێکردنی سیستەمێکی ئەلیکترۆنی بۆ دادگاکانی هەولێر خستەڕوو بۆ زیاتر بەرەوپێشبردن و بە دیجیتاڵكردنی دادگاكان. لای خۆیشیەوە نوێنەری UNFPA ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاری لە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە دەربڕی، چ بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەلایەن UNFPA ـەوە و چ بە هاوبەشی لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان (UNDP).

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر Mar 2024
بەڕێوەبردنی خولێکی سێ ڕۆژەی (TOT) بۆ پارێزەرانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر

بەڕێوەبردنی خولێکی سێ ڕۆژەی (TOT) بۆ پارێزەرانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پرۆژەی «ڕەفتارنامەی پیشەی دادوەران و پارێزەران»، کە بە پشتیوانی دارایی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی (NED)ی جێبەجێ دەکرێت، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هەماهەنگی لەگەڵ سەندیکای پارێزەرانی کوردستان، خولێکی سێ ڕۆژەی (TOT)ی لە شاری هەولێر بۆ کۆمەڵێک پارێزەر لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبرد.ئامانجی سەرەکیی خولەکە، بەهێزکردنی تواناکانی پارێزەرە بەشداربووەکان بوو لە بوارەکانی چاودێریکردنی پێشێلکارییەکان، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی چاودێری و ناردنیان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان. لە هەمان کاتدا، گرنگترین ماددە و بڕگەکانی ڕەفتارنامەی دادوەران و ڕەفتارنامەی پارێزەران خرانەڕوو؛ کە پێشتر لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی دادوەری و سەندیکای پارێزەرانی کوردستان پەسەند کرابوون.لە ماوەی خولەکەدا، جەخت لە گرنگی پابەندبوون بە بنەما و ستانداردە پیشەییەکان، و ڕۆڵی پارێزەران لە چاودێریکردن و بەدۆكۆمێنتكردنی پێشێلکارییەکان و ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرایەوە.

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر Feb 2024
ئەنجامدانی خولێکی هۆشیاریی یاسایی بۆ مامۆستایانی ئایینی لە هەولێر
کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە

ئەنجامدانی خولێکی هۆشیاریی یاسایی بۆ مامۆستایانی ئایینی لە هەولێر

لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی UK Aid، خولێکی هۆشیاریی یاسایی بۆ ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئایینی لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٤ لە شاری هەولێر بەڕێوەبرد.ئامانجی سەرەکیی خولەکە، هۆشیارکردنەوەی بەشداربووان بوو لەسەر گرنگی پابەندبوون بە ڕێکارە یاساییەکان و ئەنجامنەدانی گرێبەستی هاوسەرگیری لە دەرەوەی دادگا، بە مەبەستی بەشداری‌کردن لە هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی هاوسەرگیریی پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان.

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر Feb 2024
سەردانی سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە لەلایەن وەفدی ڕێکخراو

سەردانی سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە لەلایەن وەفدی ڕێکخراو

سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بەڕێز د. ئەحمەد میران، بە یاوەری بەڕێز ئاودێر ئەنوەر، بەرپرسی پەیوەندییەکان، و خاتوو گوڵاڵە مەزهەر، ڕێکخەری پڕۆژە، سەردانی بەڕێز د. عبدالرحمن صدیق، سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە،یان کرد. وەفدی ڕێکخراو لەلایەن بەڕێزیان و ئامادەبووانی دەستەکەوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا.لە دیدارەکەدا، وەفدی ڕێکخراو ئاماژەی بە ڕۆڵی ئەرێنی د. عبدالرحمن صدیق لە بەڕێوەبردنی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، لەو کاتەوەی ئەم بەرپرسیارێتییەی گرتووەتە ئەستۆ، کرد. هەروەها، وەفدەکە باسێکی لە چالاکی و کارەکانی ڕێکخراو لە ماوەی ڕابردوودا کرد و کۆمەڵێک لە توێژینەوە و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی بۆ بەڕێزیان پێشکەش کرد.لە بەشی دیکەی دیدارەکەدا، سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە جەختی لە گرنگی پاراستن و چاککردنی ژینگە لە کوردستان کردەوە و ئاماژەی بە هۆکارە سەرەکییەکانی پیسبوونی ژینگە لە ئاستی جیهانی و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان کرد. هەروەها، جەختی لە گرنگی و ڕۆڵی ڕێکخراوەکان لە بوارەکانی پاراستنی ژینگە و بەشدارییان لە هەوڵەکانی چاککردنى ژینگە کردەوە.

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر Feb 2024
ئەنجامدانی خولێک لەسەر ڕەفتارنامەی پیشەی پارێزەران بۆ بەرپرسانی ژوورەکانی پارێزەران لە دهۆک

ئەنجامدانی خولێک لەسەر ڕەفتارنامەی پیشەی پارێزەران بۆ بەرپرسانی ژوورەکانی پارێزەران لە دهۆک

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پرۆژەی «ڕەفتارنامەی پیشەی پارێزەران»، کە بە هەماهەنگی لەگەڵ سەندیکای پارێزەرانی کوردستان و بە پشتیوانی دارایی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی (NED) ئامادە کراوە، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL) خولێکی تایبەتی بۆ بەرپرسانی ژوورەکانی پارێزەران لە پارێزگای دهۆک بەڕێوەبرد.لە ماوەی ئەم خولەدا، ماددە و بڕگەکانی ناو ڕەفتارنامەی پیشەی پارێزەران بە شێوەیەکی ورد پێشکەش و شیکرانەوە و گفتوگۆیان لەسەر کرا. هەروەها، تێبینی و سەرنجەکانی بەشداربووان و ئەو کێشانەی کە پارێزەران لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکە پیشەییەکانیاندا ڕووبەڕووی دەبنەوە، تاوتوێ کران.لە بەشی کۆتایی خولەکەدا، بەشداربووان بۆچوون و پێشنیارەکانی خۆیان لەسەر ڕەفتارنامەکە و ئەزموونی پیشەیی پارێزەران خستەڕوو، کە بووە هۆی دەوڵەمەندکردنی گفتوگۆکان و خستنەڕووی ئەزموون و کێشە پیشەییەکانی پارێزەران.

عێراق، هەرێمی کوردستان، پارێزگای دهۆک Feb 2024
ئەنجامدانی خولێک لەسەر ڕەفتارنامەی پیشەی پارێزەران بۆ بەرپرسانی ژوورەکانی پارێزەران لە سلێمانی

ئەنجامدانی خولێک لەسەر ڕەفتارنامەی پیشەی پارێزەران بۆ بەرپرسانی ژوورەکانی پارێزەران لە سلێمانی

لە درێژەی چالاکییەکانی تایبەت بە پرۆژەی «ڕەفتارنامەی پیشەی پارێزەران»، کە بە هەماهەنگی لەگەڵ سەندیکای پارێزەرانی کوردستان و بە پشتیوانی دارایی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی (NED) ئامادە کراوە، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL) خولێکی تایبەت بە پڕۆژەكە بۆ بەرپرسانی ژوورەکانی پارێزەران لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوەبرد.لە چوارچێوەی ئەم خولەدا، تەواوی ماددە و بڕگەکانی ناو ڕەفتارنامەی پیشەی پارێزەران بە شێوەیەکی ورد شیکرانەوە و گفتوگۆیان لەسەر کرا. هەروەها، تێبینی و سەرنجەکانی بەشداربووان و ئەو کێشانەی کە پارێزەران لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکە پیشەییەکانیاندا ڕووبەڕووی دەبنەوە، تاوتوێ کران.لە کۆتاییدا، بەشداربووان بۆچوون و پێشنیارەکانی خۆیان لەسەر ڕەفتارنامەکە و ئەزموونی پیشەیی پارێزەران خستەڕوو، و گفتوگۆکان بە ئامانجی گەیشتن بە تێگەیشتنێکی هاوبەش لەسەر بنەماکانی ڕەفتاری پیشەیی و پێداویستییەکانی کاری پارێزەرایەتی بەردەوام بوون.

عێراق، هەرێمی کوردستان، سلێمانی Jan 2024
کۆنفرانسی ڕاگەیاندنی دوو توێژینەوە سەبارەت بە سەروەری یاسا و بەشداریی ئافرەتان و گەنجان لە ناوەندەکانی بڕیاردان
بەهێزکردنی سەروەریی یاسا لە عێراق و هەرێمی کوردستان

کۆنفرانسی ڕاگەیاندنی دوو توێژینەوە سەبارەت بە سەروەری یاسا و بەشداریی ئافرەتان و گەنجان لە ناوەندەکانی بڕیاردان

لە چوارچێوەی پڕۆژەی «بەهێزکردنی سەروەری یاسا لە عێراق و هەرێمی کوردستان»، کە ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL) بە هاوبەشی ڕێکخراوی فریاگوزاری خەڵکی نەرویجی (NPA) جێبەجێی دەکات، کۆنفرانسێک لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو بۆ ڕاگەیاندنی دوو توێژینەوە بە ناونیشانی: • العراق ومؤشرات سيادة القانون – الفرص الممكنة • الإطار القانوني لحق مشاركة النساء والشباب في مواقع صنع القرار (واقع النقابات والاتحادات أنموذجا) کۆنفرانسەکە بە ئامادەبوونی بریکاری وەزیری دادی عێراق، کە وتەی نوێنەرایەتی وەزارەتی دادی پێشکەش کرد، هەروەها بە بەشداری نوێنەرانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بە سەروەری یاسا، ئەندامان و ڕاوێژکارانی پەرلەمانی عێراق، نوێنەرانی ئەنجومەنی دادوەری عێراق و ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان، و ژمارەیەک لە ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە ئاستی عێراق، بەڕێوەچوو. دوای پێشکەشکردنی ناوەڕۆکی هەردوو توێژینەوەکە، گفتوگۆیەکی فراوان لەسەر گرنگترین دەرئەنجام، پێشنیار و ڕاسپاردەکانیان ئەنجامدرا، بە مەبەستی پشتگیری لە هەوڵەکانی بەهێزکردنی سەروەری یاسا و بەرزکردنەوەی بەشداریی ئافرەتان و گەنجان لە ناوەندەکانی بڕیاردان لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

عێراق، بەغدا Dec 2023
ئەنجامدانی خولی ڕۆشنبیریی یاسایی و دەروونی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی دارەتووی کچان
کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە

ئەنجامدانی خولی ڕۆشنبیریی یاسایی و دەروونی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی دارەتووی کچان

لە چوارچێوەی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان»، کە لەلایەن ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA)، بە پاڵپشتی دارایی ئاژانسی ئیتاڵی بۆ هاوکاری و گەشەپێدان (AICS) و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە جێبەجێ دەکرێت، بەردەوامی بە خولی ڕۆشنبیریی یاسایی و دەروونی بۆ قوتابیانی قۆناغی ئامادەیی و دایک و باوکان لە سنووری پارێزگای هەولێر دەدرێت.لە درێژەی ئەم چالاکییە هۆشیارییەدا، دوازدەیەمین خولی ڕۆشنبیریی یاسایی و دەروونی بۆ قوتابیانی قۆناغی ئامادەیی لە قوتابخانەی دارەتووی کچان ئەنجامدرا. خولەکە لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو و ئامانجی سەرەکیی بریتی بوو لە بەهێزکردنی هۆشیاریی یاسایی و دەروونیی قوتابیان.

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر Dec 2023
ئەنجامدانی خولی ڕۆشنبیریی یاسایی و دەروونی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی تریفەی کچان
کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە

ئەنجامدانی خولی ڕۆشنبیریی یاسایی و دەروونی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی تریفەی کچان

لە چوارچێوەی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان»، کە لەلایەن ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA)، بە پاڵپشتی دارایی ئاژانسی ئیتاڵی بۆ هاوکاری و گەشەپێدان (AICS) و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە جێبەجێ دەکرێت، چالاکییەکانی ڕۆشنبیریی یاسایی و دەروونی بۆ قوتابیانی قۆناغی ئامادەیی و دایک و باوکانیان لە سنووری پارێزگای هەولێر بەردەوامن.لە بەردەوامیی ئەم چالاکییانەدا، یازدەیەمین خولی ڕۆشنبیریی یاسایی و دەروونی بۆ قوتابیانی قۆناغی ئامادەیی لە قوتابخانەی تریفەی کچان بەڕێوەچوو. ئەم خولە لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەنجامدرا، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی هۆشیاریی یاسایی و دەروونیی قوتابیان.

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر Dec 2023
ئەنجامدانی خولی ڕۆشنبیریی یاسایی و دەروونی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی بێساران
کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە

ئەنجامدانی خولی ڕۆشنبیریی یاسایی و دەروونی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی بێساران

لە بەردەوامیی چالاکییەکانی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA)، بە پاڵپشتی دارایی ئاژانسی ئیتاڵی بۆ هاوکاری و گەشەپێدان (AICS) و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە، لە چوارچێوەی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان»، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی هۆشیاریی یاسایی و دەروونی، کۆمەڵێک خولی ڕۆشنبیری بۆ قوتابیانی قۆناغی ئامادەیی و دایک و باوکان بەڕێوە دەبرێن.لە درێژەی ئەم چالاکییانەدا، دەیەمین خولی ڕۆشنبیریی یاسایی و دەروونی بۆ قوتابیانی قۆناغی ئامادەیی لە قوتابخانەی بێساران بەڕێوەچوو. ئەم خولە لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەنجامدرا و بەشێک بوو لە چالاکییە هۆشیارییەکانی پرۆژەکە بۆ پشتیوانی لە هۆشیاریی قوتابیان و کەمکردنەوەی دیاردەی هاوسەرگیریی پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان.

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر Dec 2023
ئەنجامدانی خولی ڕۆشنبیریی یاسایی و دەروونی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی بارینی کچان
کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە

ئەنجامدانی خولی ڕۆشنبیریی یاسایی و دەروونی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی بارینی کچان

لە چوارچێوەی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان»، کە لەلایەن ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA)، بە پاڵپشتی دارایی ئاژانسی ئیتاڵی بۆ هاوکاری و گەشەپێدان (AICS) و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە جێبەجێ دەکرێت، نۆیەمین خولی ڕۆشنبیریی یاسایی و دەروونی بۆ قوتابیانی قۆناغی ئامادەیی لە قوتابخانەی بارینی کچان لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە سنووری پارێزگای هەولێر ئەنجامدرا.ئەم خولە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پرۆژەکەدا بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی یاسایی و دەروونیی قوتابیان بەڕێوەچوو.

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر Dec 2023
ڕاپۆرت