لە درێژەی چالاکییەکانی تایبەت بە پرۆژەی «ڕەفتارنامەی پیشەی پارێزەران»، کە بە هەماهەنگی لەگەڵ سەندیکای پارێزەرانی کوردستان و بە پشتیوانی دارایی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی (NED) ئامادە کراوە، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL) خولێکی تایبەت بە پڕۆژەكە بۆ بەرپرسانی ژوورەکانی پارێزەران لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوەبرد.
لە چوارچێوەی ئەم خولەدا، تەواوی ماددە و بڕگەکانی ناو ڕەفتارنامەی پیشەی پارێزەران بە شێوەیەکی ورد شیکرانەوە و گفتوگۆیان لەسەر کرا. هەروەها، تێبینی و سەرنجەکانی بەشداربووان و ئەو کێشانەی کە پارێزەران لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکە پیشەییەکانیاندا ڕووبەڕووی دەبنەوە، تاوتوێ کران.
لە کۆتاییدا، بەشداربووان بۆچوون و پێشنیارەکانی خۆیان لەسەر ڕەفتارنامەکە و ئەزموونی پیشەیی پارێزەران خستەڕوو، و گفتوگۆکان بە ئامانجی گەیشتن بە تێگەیشتنێکی هاوبەش لەسەر بنەماکانی ڕەفتاری پیشەیی و پێداویستییەکانی کاری پارێزەرایەتی بەردەوام بوون.