لە چوارچێوەی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان»، کە لەلایەن ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA)، بە پاڵپشتی دارایی ئاژانسی ئیتاڵی بۆ هاوکاری و گەشەپێدان (AICS) و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە جێبەجێ دەکرێت، نۆیەمین خولی ڕۆشنبیریی یاسایی و دەروونی بۆ قوتابیانی قۆناغی ئامادەیی لە قوتابخانەی بارینی کچان لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە سنووری پارێزگای هەولێر ئەنجامدرا.
ئەم خولە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پرۆژەکەدا بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی یاسایی و دەروونیی قوتابیان بەڕێوەچوو.