بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

کۆنفرانسی ڕاگەیاندنی دوو توێژینەوە سەبارەت بە سەروەری یاسا و بەشداریی ئافرەتان و گەنجان لە ناوەندەکانی بڕیاردان

عێراق، بەغدا December 30, 2023 58 views
لە چوارچێوەی پڕۆژەی «بەهێزکردنی سەروەری یاسا لە عێراق و هەرێمی کوردستان»، کە ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL) بە هاوبەشی ڕێکخراوی فریاگوزاری خەڵکی نەرویجی (NPA) جێبەجێی دەکات، کۆنفرانسێک لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو بۆ ڕاگەیاندنی دوو توێژینەوە بە ناونیشانی:

• العراق ومؤشرات سيادة القانون – الفرص الممكنة
• الإطار القانوني لحق مشاركة النساء والشباب في مواقع صنع القرار (واقع النقابات والاتحادات أنموذجا)

کۆنفرانسەکە بە ئامادەبوونی بریکاری وەزیری دادی عێراق، کە وتەی نوێنەرایەتی وەزارەتی دادی پێشکەش کرد، هەروەها بە بەشداری نوێنەرانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بە سەروەری یاسا، ئەندامان و ڕاوێژکارانی پەرلەمانی عێراق، نوێنەرانی ئەنجومەنی دادوەری عێراق و ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان، و ژمارەیەک لە ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە ئاستی عێراق، بەڕێوەچوو.
دوای پێشکەشکردنی ناوەڕۆکی هەردوو توێژینەوەکە، گفتوگۆیەکی فراوان لەسەر گرنگترین دەرئەنجام، پێشنیار و ڕاسپاردەکانیان ئەنجامدرا، بە مەبەستی پشتگیری لە هەوڵەکانی بەهێزکردنی سەروەری یاسا و بەرزکردنەوەی بەشداریی ئافرەتان و گەنجان لە ناوەندەکانی بڕیاردان لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

گەلەری

ڕاپۆرت