بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

ئەنجامدانی خولێک لەسەر ڕەفتارنامەی پیشەی پارێزەران بۆ بەرپرسانی ژوورەکانی پارێزەران لە دهۆک

عێراق، هەرێمی کوردستان، پارێزگای دهۆک February 4, 2024 38 views

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پرۆژەی «ڕەفتارنامەی پیشەی پارێزەران»، کە بە هەماهەنگی لەگەڵ سەندیکای پارێزەرانی کوردستان و بە پشتیوانی دارایی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی (NED) ئامادە کراوە، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL) خولێکی تایبەتی بۆ بەرپرسانی ژوورەکانی پارێزەران لە پارێزگای دهۆک بەڕێوەبرد.

لە ماوەی ئەم خولەدا، ماددە و بڕگەکانی ناو ڕەفتارنامەی پیشەی پارێزەران بە شێوەیەکی ورد پێشکەش و شیکرانەوە و گفتوگۆیان لەسەر کرا. هەروەها، تێبینی و سەرنجەکانی بەشداربووان و ئەو کێشانەی کە پارێزەران لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکە پیشەییەکانیاندا ڕووبەڕووی دەبنەوە، تاوتوێ کران.

لە بەشی کۆتایی خولەکەدا، بەشداربووان بۆچوون و پێشنیارەکانی خۆیان لەسەر ڕەفتارنامەکە و ئەزموونی پیشەیی پارێزەران خستەڕوو، کە بووە هۆی دەوڵەمەندکردنی گفتوگۆکان و خستنەڕووی ئەزموون و کێشە پیشەییەکانی پارێزەران.


گەلەری

ڕاپۆرت