لە بەردەوامیی چالاکییەکانی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA)، بە پاڵپشتی دارایی ئاژانسی ئیتاڵی بۆ هاوکاری و گەشەپێدان (AICS) و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە، لە چوارچێوەی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان»، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی هۆشیاریی یاسایی و دەروونی، کۆمەڵێک خولی ڕۆشنبیری بۆ قوتابیانی قۆناغی ئامادەیی و دایک و باوکان بەڕێوە دەبرێن.
لە درێژەی ئەم چالاکییانەدا، دەیەمین خولی ڕۆشنبیریی یاسایی و دەروونی بۆ قوتابیانی قۆناغی ئامادەیی لە قوتابخانەی بێساران بەڕێوەچوو. ئەم خولە لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەنجامدرا و بەشێک بوو لە چالاکییە هۆشیارییەکانی پرۆژەکە بۆ پشتیوانی لە هۆشیاریی قوتابیان و کەمکردنەوەی دیاردەی هاوسەرگیریی پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان.