لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان»، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی UK Aid، خولێکی هۆشیاریی یاسایی بۆ ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئایینی لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٤ لە شاری هەولێر بەڕێوەبرد.
ئامانجی سەرەکیی خولەکە، هۆشیارکردنەوەی بەشداربووان بوو لەسەر گرنگی پابەندبوون بە ڕێکارە یاساییەکان و ئەنجامنەدانی گرێبەستی هاوسەرگیری لە دەرەوەی دادگا، بە مەبەستی بەشداریکردن لە هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی هاوسەرگیریی پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان.