لە چوارچێوەی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان»، کە لەلایەن ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA)، بە پاڵپشتی دارایی ئاژانسی ئیتاڵی بۆ هاوکاری و گەشەپێدان (AICS) و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە جێبەجێ دەکرێت، بەردەوامی بە خولی ڕۆشنبیریی یاسایی و دەروونی بۆ قوتابیانی قۆناغی ئامادەیی و دایک و باوکان لە سنووری پارێزگای هەولێر دەدرێت.
لە درێژەی ئەم چالاکییە هۆشیارییەدا، دوازدەیەمین خولی ڕۆشنبیریی یاسایی و دەروونی بۆ قوتابیانی قۆناغی ئامادەیی لە قوتابخانەی دارەتووی کچان ئەنجامدرا. خولەکە لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو و ئامانجی سەرەکیی بریتی بوو لە بەهێزکردنی هۆشیاریی یاسایی و دەروونیی قوتابیان.