بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

بەڕێوەبردنی خولێکی سێ ڕۆژەی (TOT) بۆ پارێزەرانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر

عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر February 19, 2024 44 views

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پرۆژەی «ڕەفتارنامەی پیشەی دادوەران و پارێزەران»، کە بە پشتیوانی دارایی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی (NED)ی جێبەجێ دەکرێت، ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هەماهەنگی لەگەڵ سەندیکای پارێزەرانی کوردستان، خولێکی سێ ڕۆژەی (TOT)ی لە شاری هەولێر بۆ کۆمەڵێک پارێزەر لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبرد.

ئامانجی سەرەکیی خولەکە، بەهێزکردنی تواناکانی پارێزەرە بەشداربووەکان بوو لە بوارەکانی چاودێریکردنی پێشێلکارییەکان، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی چاودێری و ناردنیان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان. لە هەمان کاتدا، گرنگترین ماددە و بڕگەکانی ڕەفتارنامەی دادوەران و ڕەفتارنامەی پارێزەران خرانەڕوو؛ کە پێشتر لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی دادوەری و سەندیکای پارێزەرانی کوردستان پەسەند کرابوون.

لە ماوەی خولەکەدا، جەخت لە گرنگی پابەندبوون بە بنەما و ستانداردە پیشەییەکان، و ڕۆڵی پارێزەران لە چاودێریکردن و بەدۆكۆمێنتكردنی پێشێلکارییەکان و ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرایەوە.


گەلەری

ڕاپۆرت