لە چوارچێوەی پرۆژەی «کەمکردنەوەی هاوسەرگیریی پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان»، کە لەلایەن ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پاڵپشتی سەروەری یاسا و دیموکراسی (IOL)، بە هاوبەشی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA)، بە پاڵپشتی دارایی ئاژانسی ئیتاڵی بۆ هاوکاری و گەشەپێدان (AICS) و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە جێبەجێ دەکرێت، چالاکییەکانی ڕۆشنبیریی یاسایی و دەروونی بۆ قوتابیانی قۆناغی ئامادەیی و دایک و باوکانیان لە سنووری پارێزگای هەولێر بەردەوامن.
لە بەردەوامیی ئەم چالاکییانەدا، یازدەیەمین خولی ڕۆشنبیریی یاسایی و دەروونی بۆ قوتابیانی قۆناغی ئامادەیی لە قوتابخانەی تریفەی کچان بەڕێوەچوو. ئەم خولە لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەنجامدرا، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی هۆشیاریی یاسایی و دەروونیی قوتابیان.